بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك و دوو بەڕێوەبەرایەتی دابەش بكرێت كە مووچەی مانگی شوباتە و هەفتەی داهاتووش پێشبینی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی تر دەكرێت.
سبەینێ پێنجشەم مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت و گاز دابەش دەكرێت
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، سبەینێ پێنجشەم مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت و گاز دابەش دەكرێت.
دابەشكردنی ئەو مووچەیە بەپێی بڕیاری وەزارەت بەڕێژەی لێبڕینی %21 بۆ مووچەی ئاسایی و %50 بۆ مووچەی پلەباڵاكان دەبێت.
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند شوێنێكی تر دابەش بكرێت كە پێشبینی دەكرێت مووچەی وەزارەتی پەروەردە و شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان بێت.