ئه‌مڕۆ یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی كورد له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ری عێراق به هه‌نگاوێكی گرنگی ده‌زانێ و پێی وایه، پڕۆسەکە هه‌نگاوێكی گه‌ورهیە بۆ دابه‌شكردنی مووچه و باشكردنی ژیانی هاووڵاتییان، هاوكات گه‌رمیانییه‌كان پشتگیریی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هاوكاریكردنی حكوومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و دوو مووچه‌یی ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ته‌مووز، شێروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به جێبه‌جێكردنی بڕیاری چاكسازی و نه‌هێشتنی چه‌ند مووچه‌یی، ده‌توانێ هه‌نگاوێكی گه‌وره بگرێته‌به‌ر بۆ دابه‌شكردنی مووچه و باشكردنی ژیانی هاووڵاتییان.
كۆچه‌ر گه‌رمیانی وه‌ك چالاكێكی مه‌ده‌نی له كه‌لار به"وشه"ی گوت، چه‌ند مانگێگه چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ین و به گرنگی ده‌زانین بۆ باشكردنی دۆخی ئابووری كوردستان و هیوامان وایه به رژدی كار بۆ جێبه‌جێكردنی بكرێت.
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو رۆشنبیران و چالاكان و خه‌مخۆرانه پشتگیری حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره گرنگه.
شانۆ حه‌سه‌ن وه‌ك كچه به‌جێماوێكی نه‌وه‌ی ئه‌نفال بۆ "وشه" پێداگری له‌وه كرد، وه‌ك چۆن به‌رگری له خاك و نیشتمان ئه‌ركێكی نیشتمانییه، ئاوایش هاوكاریكردنی حكوومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و دوو مووچه‌یی ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه .
بڕوای خۆشی پێشان دا كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م هه‌نگاوه پیرۆزه‌یدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، چونكه شه‌قامی گه‌رمیان و كوردستان له مێژه تینووی چاكسازی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵین.
په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی 16ی كانوونی دووه‌می 2020 یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كانی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد. ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد و دوای په‌سه‌ندكردنیشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژووی له‌سه‌ر كرد.
رۆژی شه‌شی شوباتی 2020، رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان كه رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكانه له هه‌رێمی كوردستان، یاساكه‌ی بڵاو كرده‌وه و پرسی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان له بانگه‌شه و پڕٍۆژه‌وه قۆناغێكی گرنگی بڕی.
گه‌رمیان / سه‌بری هرێنی