كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی ده‌مامكێكی زیره‌كی بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان له سه‌رده‌می كۆرۆنا دروست كردووه، به‌هۆی كۆنێكتكردنی به مۆبایله‌وه ده‌توانی له‌ڕێیه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ هاوڕێكانت بكه‌یت و به هه‌شت زمان نامه ده‌نێرێت.
كۆمپانیای Donut Roboticsـی ژاپۆنی ئاشكرای كرد، ده‌مامكێكی زیره‌كیان دروست كردووه كه له توانایدایه له‌ڕێی بلوتووزهوه له‌گه‌ڵ مۆبایله زیره‌كه‌كان كۆنێكت بكرێت، ژیانی ڕۆژانه ئاسان ده‌كاته‌وه و ده‌توانێ ته‌نیا له‌ڕێی قسه‌كردنه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ت بكات، جگه له‌وه‌ش به هه‌شت زمان نامه ده‌نێرێت.
ده‌مامكه‌كه ده‌توانێ به هه‌شت زمان نامه بنێرێ
ئه‌و كۆمپانیایه كه ناوی له ده‌مامكه زیره‌كه‌كه‌ی ناوه "C-Mask" ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ده‌مامكه‌كه ده‌توانێ به هه‌شت زمان نامه بنێرێ، واته دوای ئه‌وه‌ی تۆ كۆنێكتی مۆبایله‌كه‌تت كرد، ده‌توانی هه‌ر به قسه ئه‌و ژماره‌یه هه‌ڵبژێری كه ده‌ته‌وێ نامه‌ی بۆ بنێریت و دواتریش هه‌رچییه‌ك بڵێی بۆت ده‌نووسێ و ده‌ینێرێت.
ده‌مامكه زیره‌كه‌كه به ماده‌ی پلاستیك دروست كراوه، ده‌بێ له‌ژێر ئه‌و ده‌مامكه ده‌مامكی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ر ببه‌ستیت، ده‌توانی وای لێ بكه‌یت قسه‌كانت بۆ وه‌رگێڕێت، واته تۆ قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا به زمانی ژاپۆنی بكه‌یت، ده‌مامكه‌كه‌ت به زمانی ئینگلیزی دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش وه‌ك پێشتر باس كرا بۆ هه‌شت زمانی جیاواز به‌رده‌سته.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه ئاشكرای ده‌كات، نرخی هه‌ر یه‌كێك له‌و ده‌مامكانه 40 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و تا ئێسته پێنج هه‌زار دانه‌ی له ژاپۆن لێ فرۆشراوه، بڕیاره له‌منزیكانه بۆ چین، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش ببرێت.