ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پێنج ملیار دۆلارى به قه‌رز پێ بدات.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووى ته‌مووز، پوخته‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه قه‌رزه‌كانى عێراق ئاشكرا ده‌كات.
عێراق داواى قه‌رزى پێنج ملیار دۆلارى له سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى كردووه
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه عێراق هه‌وڵ ده‌دات له دوو لایه‌ن نزیك ببێته‌وه، له‌وانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزى لێ بكات و له هه‌مان كاتدا ده‌یه‌وێ سعوودیه رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له گازى سروشتى عێراق بكات.
عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق زانیارییه‌كانى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، ئێسته عێراق و سندووقه‌كه له گفتوگۆیه‌كى چڕدان بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزێك به عێراق بدرێت و بڕه‌كه‌ى ده‌گاته پێنج ملیار دۆلار.
عه‌لاوى باسى له‌وه‌یش كردووه، هیچ پێشنیازێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه نییه و تا ئێسته رێكخراوه‌كه‌یش وه‌ڵامى فه‌رمى نه‌بووه، به‌ڵام گفتۆگۆكان به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن.
وه‌زیرى دارایى عێراق باسى له‌وه‌یش كردووه كۆمه‌ڵێك كێڵگه‌ى گازى سروشتى عێراق بۆ سعوودیه پێشنیاز كراون، پێی وایه سعوودیه به پێشنیازه‌كه‌ى عێراق رازییه و دواجار یه‌كێك له كێڵگه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت.
هه‌فته‌ى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه بڕیارى قه‌رزكردنى په‌سند كرد، بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق بتوانێ ته‌نگژه‌ى ئابوورى خۆى چاره‌سه‌ر بكات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.