له سنووری شارۆكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵان له چیا كه‌وته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا.
ته‌رمی منداڵه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی ته‌مووز، به‌یار باڵه‌كی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن "11" ساڵان به‌ناوی "عبدولمه‌تین فایه‌ق ته‌ها"، له ناوچه‌ی گۆڕه‌ز له چیا هه‌ڵدێرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ته‌رمی منداڵه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا بۆ دڵنیابوون له هۆكار و چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی.
ئه‌مساڵ له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سۆران، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له شاخ گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌ندێكیشیان به‌وهۆیه‌وه بریندار بوون.
سۆران/ موڕشید برادۆستی