به‌یانی دوێنێ دووشه‌م سه‌عات 5:30 خوله‌ك، زیاتر له چوار هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سێ قۆڵه‌وه له میحوه‌ری خازر پێشڕه‌وییان كرد و تیرۆریستانی داعشیان له ناوچه‌یه‌كی به‌رفره‌وان تێك‌شكاند.
هێرشه‌كه‌ی دوێنێ پێشمه‌رگه یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ بوو له تیرۆریستان، دوای ئه‌وه‌ی له 10ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 تیرۆریستان ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرت، دوێنێ دوای دوو ساڵ و چوار مانگ هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ستی پێ كرد.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی توانیان تا ئێواره نۆ گوند له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه و 200 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه رزگار كرا و تا چواڕیانی شارۆكه‌ی حه‌مدانییه چوونه پێشه‌وه.
خازر/ كاوه جه‌م.