دوای زیاتر له ساڵێك هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌مه‌ریكا، دواجار بۆڵتن وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه دیاریی كرا و له كتێبه‌كه‌یدا جۆن بۆڵتن باس له‌و هه‌ڵمه‌ته میدیایییه ده‌كات كه له دژی ئه‌و دروستكرا و ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو، كه تره‌مپ ڕێگری سه‌ختی ده‌كرد له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له دامه‌زراوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوون بڕیار ده‌دا، له‌لایه‌ن بۆڵتنه‌وه بگۆڕدرێ بۆ دامه‌زراوه‌یه‌ك كه بڕیار له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌كادیمی ده‌ربكات و كه‌سانی پسپۆری تێدا كۆ بكرێته‌وه.
ڕۆژه‌كانی دواتر ڕووسیا به گازی كیمیایی هه‌وڵی كوشتنی سێرگی سكریپال و كچه‌كه‌ی له سالزبۆرگی به‌ریتانیا دا و تیریزا مه‌ی 23 دیپلۆماتكاری ڕووسی ده‌ركرد و تره‌مپ و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایش وه‌ك به‌شێك له هاوئاهه‌نگی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" 60 دیپلۆماتكاری ڕووسیای له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركرد، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی باش بوو، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌لای ئه‌وروپییه‌كان، لێدوانه‌كان له دژی ڕووسیا زۆر توندبوون و هه‌ڵمه‌تی گه‌وره له دژی مۆسكۆ به‌رپا كرا.
له لایه‌كی تره‌وه، به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران كه نزیكبوون له تره‌مپه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كردم و باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه تره‌مپ به دوای جێگره‌وه‌ی مه‌كماسته‌ر ده‌گه‌ڕێت و منیان به شیاوترین كه‌س ده‌زانی و منیش له هزری خۆمدا ده‌مزانی كه ئه‌ركێكی قورسه، به‌ڵام بڕیارم دا كه پاشه‌كشه‌ی لێ نه‌كه‌م.
ڕۆژی چوارشه‌م 21ی ئادار/مارسی 2018 زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌م لێیدا و دۆناڵد تره‌مپ بوو و به‌یانی باشم لێ‌كرد و ئه‌و گوتی، ئه‌و پۆسته شیاوهی كه ته‌نیا بۆ تۆ گونجاوه به ده‌ستت هێنا، كه به‌هێزترین كاره له كۆشكی سپی و منیش كاتێك ویستم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، تره‌مپ گوتی، له‌وه باشترین نییه له‌وه‌ی سه‌رۆكی تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بیت. پێویستیش ناكات چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی دیموكراته شه‌ڕانگێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران بیت، تا ده‌نگت پێ بده‌ن، هه‌ردوولامان پێكه‌نین و وا هه‌ستم كرد كه جۆن كیلیش لای تره‌مپه‌وه‌یه.
تره‌مپ له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م مهكماستری ده‌ركرد و دامه‌زراندنی منی وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له تویته‌ر ڕاگه‌یاند
تره‌مپ گوتی، كه‌سێكی ژیر و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی باشم ده‌وێت كه له‌سه‌ر ئاستی دنیا زانیاری هه‌بێت، تۆش له هه‌مووان ناسراوتر و باشتر و ژیرتری و بوونی تۆ له كۆشكی سپی پشتیوانییه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ من، منیش له وه‌ڵامدا سوپاسم كرد و ئه‌و داوای لێیكردم كه هه‌ر ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی بچمه كۆشكی سپی.
دوای ته‌واوبوونی پێوه‌ندییه‌كه ته‌له‌فۆنم بۆ جنێفه‌ر سارای هاوسه‌رم كرد و هه‌واڵه‌كه‌م پێ ڕاگه‌یاندن، ئه‌وه‌یشم پێ ڕاگه‌یاند كه به‌لای تره‌مپه‌وه هیچ شتێك تا سه‌ر نییه، ڕۆژی دواتر سه‌عات چواری دوای نیوه‌ڕۆ چوومه كۆشكی سپی و تره‌مپم بینی و ده‌ستمان به گفتوگۆ كرد له‌سه‌ر پرسی ئێران و كۆریای باكور و ئه‌و زانیارییانه‌م بیرهێنایه‌وه كه تره‌مپ له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی دووپاتی لێ ده‌كرده‌وه، هیچ شتێكی ئه‌وتۆم له‌سه‌ر دیداری لووتكه‌ی تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن گوت، چونكه باسه‌كه نه‌هاته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌لامه‌وه سه‌یر بوو، كه ئه‌و به‌هۆی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پیونگیانگ له‌باره‌ی دیداری لووتكه هه‌موو شتێكی په‌راوێز خستبوو و له‌و بڕوایه‌دا بوو ئیتر كێشه‌ی كۆریای باكور كۆتایی هاتووه.
دیداره‌كه‌مان سه‌عاتێكی خایاند و به وردیش باسمان له ئه‌رك و گرنگی كاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كرد و ئه‌وه‌م بیرهێناوه كه پێویسته هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می سكۆكروفت له سه‌رده‌می حوكمی ویلایه‌تی جۆرج بۆشی باوك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ڕاوێژكاره‌كه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن و زۆر ورده‌كاریم خسته به‌رده‌می و ئیتر ویسترهۆتی سكرتێری هاته ژووره‌وه و ئاگه‌داری كرده‌وه كه دیدارێكی تری هه‌یه، بۆیه وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌دایه‌وه، بۆیه ئێمه‌یش ته‌وقه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد و من و جۆن كیلی هاتنیه ده‌ره‌وه و هه‌ردووكمان تێبینی ئه‌وه‌مان كرد كه تره‌مپ به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی گوترا ڕازی نییه و هه‌موویشی ڕه‌ت نه‌كرده‌وه به ڕوانین له سیمای ڕووخساری و ئاماژه و ئه‌و ڕستانه‌ی ده‌ری ده‌بڕی له گفتوگۆكه‌دا.
هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی میدیایی له دژی من ده‌ستی پێكرد و هه‌زاران تۆمه‌تم بۆ دروستكرا
هاوكات له ده‌ره‌وه‌ی نووسینگه‌ی تره‌مپ، دۆن ماكگانی ڕاوێژكاری تایبه‌تی تره‌مپ بۆ لای ئه‌و ده‌چوو، فایلێكی له ده‌ست بوو و كیلی گوتی، ئه‌مه ناوی ئه‌و كاندیدانهیه كه بۆ شوێنه پڕنه‌كراوه‌كان و گۆڕانكارییه‌كان به تره‌مپی ده‌دات، هه‌ردووكمان له‌و بڕوایه‌دابووین ئه‌مه چه‌ند ڕۆژێكی تر ده‌خایه‌نێت، دواتر من كۆشكی سپیم به جێهێشت و له‌و ماوه‌یه تره‌مپ پێوه‌ندی به مه‌كماستر كردبوو و له كاره‌كه‌ی دووری خستبووه و له تویتهرهكهیشی نووسیبووی، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ نۆی نیسان/ئه‌پریلی 2018 جۆن بۆڵتن وه‌ك ڕاوێژكاری نوێی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بناسێنم و سوپاسگوزارم بۆ خزمه‌ته‌كانی مه‌كماستر و ئه‌و كاره‌ی باشی كرد و هه‌میشه هاوڕێم بووه.
من له ڕێگهبووم بۆ ستۆدیۆی فۆكس نیوز تا به‌شداری له به‌رنامه‌ی مارتا ماكالوم بكه‌م، كاتێك پێیان گوتم تره‌مپ ئه‌و تویته‌ی كردووه و به ته‌واوی تووشی سه‌رسڕمان بوو، كه به‌و ماوه كه‌مه‌وه و به‌و ئاسانییه مهكماستری دوورخسته‌وه و ناوی منی ڕاگه‌یاند، دواتر كارمه‌ندانی كۆشكی سپی پێوه‌ندییه‌كان پێوه‌كردم كه ژماره‌یه‌كی زۆری ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكان له به‌رده‌م كۆشكی سپی كۆبوونه‌ته‌وه و منیش نه‌مده‌ویست بابه‌ته‌كه زۆر گه‌وره بكرێ، بۆیه ئه‌وان له ده‌رگه‌ی باكوری كۆشكی سپی كۆببوونه‌وه و من كه گه‌ڕامه‌وه به ده‌رگه‌ی باشوور چوومه كۆشكی سپییه‌وه.
له‌وكاته‌دا مۆبایله‌كه‌م هاوشێوه‌ی بۆمبێكی لێهاتبوو كه به‌رده‌وام بته‌قێته‌وه، پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و مه‌سج و تویت و ئیمهیل و هه‌زاران په‌یامم بۆ نێردرا، كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی خایاند تا سه‌یریان بكه‌م، ڕۆژی دواتر تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه‌كردمه‌وه و له‌باره‌ی ئه‌و شه‌پۆل و هه‌ڵمه‌ته‌ی میدیا له دژی من دروستیان كردووه، گوتی، تۆ باش ده‌بیت و میدیاكان بێده‌نگ ده‌بن، یه‌كێك له میدیاكان تۆی به پۆلیسێكی خراپ ناوبردووه، منیش وه‌ڵامم داوه كه كاتێك پۆلیسێكی خراپ و باش یاریی ده‌كه‌ن، سه‌رۆك هه‌میشه پۆلیسه باشه‌كه‌یه، تره‌مپ وه‌ڵامی دامه‌وه گوتی، نه‌خێر دوو پۆلیسی خراپین.
له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ و ماتیس هه‌فتانه دیدارمان ده‌كرد و هه‌ماهه‌نگی باش له نێوانمان هه‌بوو
به‌مشێوه‌یه له كۆشكی سپی ده‌ستم به‌كار كرد و تره‌مپ وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌رك كه له‌گه‌ڵی باس كردم، گوتی تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به بۆچوونی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنه و ڕێكی بخه‌ره‌وه و له‌سه‌ر ته‌واوی دۆسیه گرنگه‌كان بۆ ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه و به‌رچاوڕوونی ڕاست و جیاوازم بۆ بدۆزه‌وه، له‌وكاته‌وه من پێوهندییهكانم به ڕێكخراوی پاك و سوپه‌ر پاك پچڕاند، هه‌ركات له خزمه‌تی ئه‌ركێكی حكوومیدا بووم، پێوه‌ندییم پێیانه‌وه نه‌ماوه.
هه‌ڵمه‌تی میدیاییش به‌رده‌وامی ده‌بوو، به‌ڵام من بڕیارم دا ده‌ست به‌كار بكه‌م و گوێ به هیچیان نه‌ده‌م، ویستم سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره‌كانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ بكه‌م، به دڵنیاییه‌وه سه‌ره‌تایش پێوه‌ندیم به هینری كیسنجهرهوه كرد، ئه‌و گوتی، متمانه‌یه‌كی زۆرم پێته و هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم، تۆ بابه‌ته‌كه ده‌زانیت كه بیرۆكراسییه، من دڵنیام كه تۆ ده‌توانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت و تێیپه‌ڕێنیت، دواتر له‌گه‌ڵ كۆلن پاولی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و برێت سكۆكروفت و جێمس جۆنز و كۆنده‌لیزا ڕایس و ستیڤ هادلی و سوزان رایس و جۆن بۆیندكستر و بۆد ماكفرلین و بۆ گیتس و چه‌ندانی تر گفتوگۆم كرد.
پاشان له‌گه‌ڵ دۆناڵد رامسفێلد وه‌زیری پێشووی به‌رگری و دیك چینی جێگری جۆرج ده‌بلیو بۆش و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ جۆرج ده‌بیلو بۆشیش گفتوگۆم كرد، كه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستم و كاتی پێ به‌خشیم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باوكی واته جۆرج بۆشی باوك نه‌خۆش بوو و له نه‌خۆشخانه بوو.
تره‌مپ چاودێری ده‌كردم و ڕێگری له گۆڕانكارییه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد
له نێو كۆشكی سپیش سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ مه‌كماستر كۆبوومه‌وه و تاوتوێی سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانمان كرد، پاشان له‌گه‌ڵ جێمس ماتیسی وه‌زیری به‌رگری، ماتیس ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه من و ئه‌و و پۆمپیۆ هه‌فته‌ی جارێك له‌باره‌ی دۆسیه هه‌ستیاره‌كان له كۆشكی سپی ژه‌مێكی خواردن بخۆین و تاوتوێی بكه‌ین، ئه‌مه به‌رده‌وامی هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژانه‌یش به به‌رده‌وامی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كرد، دوای ته‌واوبوونی دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ جۆ ده‌نفۆردی سوپاسالاری هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆبوومه‌وه، ئه‌و زانیاری ورد و زۆری له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكور پێدام و باسی له ناڕه‌زایی خۆی بۆ بژاره‌ی جه‌نگ كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه جه‌نگێكی تری جیهانی دروست ده‌بێ و ملیۆنان مرۆڤ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. وا هه‌ستم كرد ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه كه به هێرشنهكردنی ئه‌مه‌ریكا دۆسیه‌كه كۆتایی دێ و چاوه‌ڕوان ده‌كات كه مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكور له ناوچه‌كانی دنفر و كۆلۆرادۆی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ونه خواره‌وه!.
پاشان له‌گه‌ڵ جینا هاسپیل و زۆربه‌ی به‌رپرسانی تری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری و هه‌واڵگری كۆبووینه‌وه و گفتوگۆمان كرد و ده‌رئه‌نجامی بۆچوونه‌كانم كۆ كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیجێكی گونجاوی له‌سه‌ر دابڕ‌ێژین، به‌ڵام دوای پێنج مانگ كاركردنم له‌و پۆسته، گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ناتوانین هیچ شتێك بگۆڕین، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری تێدا بكرێ و به‌ره‌و دیوێكی ئه‌كادیمی تر ببرێت، نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوونی كه‌سی به‌ڕێوه ببرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كۆسپه‌كانی تره‌مپه‌وه بوو كه به به‌رده‌وامی چاودێری هه‌نگاوه‌كانی ده‌كرد و هه‌موو ده‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه ئه‌كادیمییه‌كانی دۆخه قورسه‌كانی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه.
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی شه‌شه‌م
به‌شی حه‌وته‌م