وردەكاری رووداوێكی شەڕ لە هەولێر
شەوی رابردوو لە ئەنجامی شەڕێكدا لە بنەسڵاوە كەسێك كوژرا. پۆلیس دەڵێ، شەڕەكە بەهۆی دەمەقاڵێوە بووە.
شایەتحاڵێك بە "وشە"ی راگەیاند، شەڕەكە بەهۆی دەماقاڵێی نێوان دوو كەس بووە و ئەوەی كوژراوە بە هەڵە كوژراوە، چونكە هەوڵی داوە كۆتایی بە شەڕی دوو كەس بێنێت.
لای خۆیەوە هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ "وشە" گوتی، كوژراوەكە ناوی (م.ئ) و خاوەنی نووسینگەی خانوبەرە بووە.
هەروەك دووپاتی كردەوە كە ئەو دوو كەسەی بەشەڕ هاتوون گیراون و پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان رووداوە كۆمەڵایەتییەكان و كوشتن و شەڕكردن روو لە زیاد بوونن.
وشە -
سهرخێڵ هاشم