جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م باس له بێهیوایی خۆی له گۆڕینی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه تره‌مپ به‌و ستراتیجه كاری كردووه، كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پۆستیان له حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه كارتۆنی بن و خۆی بڕیار له هه‌موو بواره‌كان بدات، ئه‌مه‌یش به دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆك ڕۆزفلت ناو ده‌بات و به كورتیش باس له بڕیاری یه‌كلابوونه‌وه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی كشانه‌وه له سووریا و جێهێشتنی كورده‌كان ده‌كات كه دواتر له به‌شی داهاتوو به ورده‌كارییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دوێت.
به درێژایی 15 مانگی كاركردنم له كۆشكی سپی بیرم له هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه و كاره‌كانی تره‌مپ ده‌كرده‌وه و هه‌رگیز هیچ هیوایه‌كم نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له تاكڕۆیی خۆی بێته خواره‌وه و گرنگی به فره ئاراسته‌یی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه گرنگ و هه‌ستیاره‌كان بدات، هه‌رچه‌ند هه‌وڵم ده‌دا كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پڕ بكه‌ین له كه‌سانی پسپۆر و ئه‌كادیمی هه‌موو جار بێ ئه‌نجام ده‌بوو، ئه‌مه به ته‌واوی ببووه هۆی بێتاقه‌تبوون، چونكه هه‌موو هه‌نگاوه‌كان كات و توانایان ده‌ویست تا ئاماده ده‌كران، به‌ڵام دواجار تره‌مپ ڕه‌تی ده‌كرده‌وه و هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕایه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا و ده‌بوو دووباره ده‌ست به كار بكه‌ینه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی بژاره‌ی باشتر و ستراتیجی وردتر.
له ڕاستیدا هه‌میشه كارمان ده‌كرد له بۆشایییدا چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مانكرد دواتر له نێوان خودی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌شبوون دروست ده‌بوو، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕاوه كه به‌شێك له ڕاوێژكار و ئه‌ندامان نه‌ك هه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكوو له كۆشكی سپی و ته‌واوی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ته‌نیا بیریان له مانه‌وه له پۆسته‌كانیان ده‌كرده‌وه و بیریان لای ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو.
هه‌موو كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بێ هۆ و ئه‌نجام بوو و تره‌مپ گۆڕانكاری ڕه‌ت ده‌كرده‌وه
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگ بوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ببێته دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی زۆر باڵا و سیاسه‌تێكی واقیعبینانه دابڕێژێت و ستراتیجی دوور مه‌ودای هه‌بێت، نه‌ك بیر له ململانێ و هه‌ڵه‌ی حكوومه‌ت و سه‌رۆكه‌كانی ڕابردوو بكه‌ینه‌وه و به دڵی بیانییه‌كان بڕیار و ستراتیج و سیاسه‌ت دابڕ‌ێژین، تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێدابووم بۆ دامه‌زراندن و دوورخستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له 450 كه‌سه‌وه كردمان به 350 كه‌س و ئه‌و هه‌ر ده‌یه‌ویست ژماره‌یان كه‌متر ببێته‌وه.
له‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئه‌نجامم دا لابردنی فره جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بوو، ته‌نیا یه‌ك جێگرم هێشته‌وه، كه ئه‌ویش میرا ریكاردیل پسپۆری بواری به‌رگری و سه‌ربازی بوو، كه ئه‌زموونێكی فره‌وانی كاركردنی له حكوومه‌ت و بواره‌كه‌ی هه‌بوو، دوای ئه‌وه د.چارلز كۆبرمانم هێنا كه یه‌كێكه له پسپۆره ناوداره‌كان، هه‌میشه به دوای كه‌سایه‌تی به‌هێز و ژیر و داناوه بووم.
ڕۆژی شه‌موو به‌ر له جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه له سه‌عات شه‌شی ئێواره دیدارێكی سه‌یرم له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بوو، گفتوگۆكه‌مان به باسكردنی كاره خراپه‌كانی ریكس تیلرسن ده‌ستی پێكرد، هاوكات منیش باسی ته‌رخانكردنی بڕی 200 ملیۆن دۆلارم كرد بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا، تره‌مپ ئه‌وه‌ی به‌لاوه نامۆ بوو و گوتی، ده‌مه‌وێ وڵاته‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه، نه‌ك وڵاتانی تر. هه‌وڵم دا بۆی ڕوون بكه‌مه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا له ڕێی كۆمه‌ككردنی مرۆیی و ئاوه‌دانكردنه‌وه چه‌ندان ئامانجی ستراتیجی پێوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به ده‌ست ده‌هێنێت و زۆرم هه‌وڵ دا كه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی لێ وه‌رگرم، به‌ڵام تره‌مپ سووربوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی ده‌گوته‌وه " ده‌زانم تۆ باش له بابه‌ته‌كه تێگه‌یشتووی و زۆرت هه‌یه له‌و بواره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دزه به زانیاری ده‌كه‌ن لێره ماون، پێویسته له كۆڵ خۆمانی بكه‌یته‌وه" و بابه‌ته‌كه‌ی ده‌هێنایه‌وه سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری كارمه‌ندان. به‌مشێوه‌یه دیداره‌كه‌مان كۆتایی هات و جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ی په‌یامبه‌ر "عیسا"مان له‌یه‌كتر پیرۆز كرد.
به ته‌واوی سووربوو له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی 200 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوه‌دانی سووریا كه ئامانجی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له پشته‌وه بوو
له ڕۆژی جه‌ژن تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه كردم و گوتی، چۆن یاری ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه چێت و منیش گوتم ئه‌مه بابه‌تێكی مه‌زنه و دۆخه‌كه وه‌ك چوون و هاتنی ئێمه‌یه بۆ ناو كۆشكی سپی ڕۆژانه بۆ كار و هاوشێوه‌ی مهنهلۆجێكه، تره‌مپ گوتی، ده‌مه‌وێ له‌و جه‌نگه ترسناكانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكشێینه‌وه، ئێمه داعش بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌كوژن كه دوژمنی ئێمه‌ن، كه مه‌به‌ستی ئێران و ڕووسیا و ڕژێمی ئه‌سه‌د بوو.
زیاتر گوتی، ڕاوێژكارهكانم به‌سه‌ر دوو بۆچوون دابه‌شبوون و هه‌ندێكیان ده‌یانه‌وێ بۆ هه‌میشه بمێنینه‌وه و هه‌ندێكیشیان ده‌یانه‌وێ مانه‌وه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بێت، به‌ڵام من هه‌رگیز نامه‌وێ بمێنینه‌وه، كورده‌كانم خۆش ناوێت، ئه‌وان له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی عێراق پاشه‌كشه‌یان كرد له ده‌ستی توركه‌كان هه‌ڵاتن، ته‌نیا ئه‌و كاته ڕاناكه‌ن كه فڕۆكه ئێف 18ه‌كانی ئێمه به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه بێت. منیش گوتم كه‌وایه چی بكه‌ین؟ پێشنیازی ئه‌وه‌م بۆ كرد كه ئێسته جه‌ژنه و كاتێكی گونجاو نییه بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی دۆسیه ئاڵۆزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌میش گوتی، چاوه‌ڕێی و ده‌مه‌وێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌م.
له‌وكاته‌وه هه‌ستم به‌وه كرد كه تره‌مپ له ناخی خۆی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه بۆ كشانه‌وه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه پێویسته له‌سه‌ر كاته‌وه، ڕۆژی دواتر پۆمپیۆ گه‌یشته كۆشكی سپی و له‌گه‌ڵ تره‌مپ گفتوگۆی كرد و داوای لێكردبوو، كه كات به خۆی و جۆن بدات، به‌ر له‌وه‌ی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات و ژماره‌یه‌كی زیاتری منداڵ و په‌ككه‌وته ئاواره بن. به‌ڵام ئه‌ویش گه‌یشتبووه ئه‌و بڕوایه‌ی كه تره‌مپ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه له‌باره‌ی كشانه‌وه له سووریا.
ئه‌و تاكڕۆیانه بڕیاری ده‌دا و هه‌موو به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێ ڕووكه‌ش و كارتۆن بوو، ئه‌مه‌یش كارێك بوو هه‌مووانی بێ هیوا ده‌كرد تا بیر له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه بكه‌نه‌وه
له ڕاستیدا بیرۆكه‌كه مه‌ترسیدار بوو و هه‌ر زوو ئێمه تاوتوێ ئه‌وه‌مان كرد، كه هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ستهێنراون به با ده‌چن، به‌ڵام ئه‌و له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دواتری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش زیاتر سووربوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره. ڕۆژه‌كان تێپه‌ڕین و هه‌مووان هه‌وڵمان دا ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ بۆ كاتێكی تر دوابخه‌ین، له شه‌شی نیسان/ئه‌پریل جۆن كیلیم به‌ر له پشووی هه‌فته بینی و زۆر بابه‌تمان له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی باس كرد، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه پێشتر بوونی نه‌بوو، كه كیلی له گۆڕانكارییه‌كان ئاگه‌دار بكه‌مه‌وه، به‌ڵام من به ئاسایی وه‌رمگرت و پرسیارم له‌باره‌ی تره‌مپه‌وه لێ‌كرد و كه چۆن مامه‌ڵه ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كان و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان، كیلی نه‌یشارده‌وه و گوتی، تره‌مپ زمانێكی توند و زبری هه‌یه و ڕقی له بۆش و حكوومهتهكانییهتی، له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و پرسیار و داواكردنی ورده‌كارییانه بۆ ئه‌وه بوو بیر له بوونی هیوایه‌ك بكه‌مه‌وه كه بتوانین گۆڕانكاری له بڕیاره تاكڕۆكانی تره‌مپ دروست بكه‌ین، كیلی هه‌ستی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هیوایه دروست نه‌بێت، ئه‌گه‌ری ده‌ست كێشانه‌وه‌ی من زۆره، منیش خه‌ریك بوو ده‌گه‌یشتم به‌و بڕیاره‌ی كه هه‌موو شتێك بێ ئه‌نجامه، بۆیه له كۆتایی گوتی، زۆر خۆشحاڵم تۆ له‌گه‌ڵمانی و به‌رده‌وام به له كاره باشه‌كان.
له پشووی هه‌فته بیرم له گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌می زۆزفلت ده‌كرد كه هه‌میشه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌گۆڕێ و له میدیاكان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا، كه خۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه و ئیدوارد ستیتنیۆس ته‌نیا وه‌ك ناو له‌و پۆسته‌یه و رۆزفلت به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سێبه‌ر ناوی ده‌برا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش هێرشی توندی ده‌كرایه سه‌ر به‌وه‌ی كه هه‌رگیز نابێ سه‌رۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یش بێت. هه‌ستم ده‌كرد تره‌مپ هه‌مان شت ده‌كات، نه‌ك هه‌ر ده‌یه‌وێ خۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه بێت، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ هه‌موو حكوومه‌ت خۆی بێت و ئه‌وانه‌ی له پۆسته‌كان دانراون و ڕووكه‌ش و په‌یكه‌ر بن. كاتێكیش بیرم له قسه‌كانی كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌كرده‌وه كه پێی گوتم، وه‌زیری ده‌ره‌وه باشترین پۆسته له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش قورسترینیانه. من دڵنیابووم ئێسته كه ئه‌و زۆر ڕاستی پێ گوتووم.
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی شه‌شه‌م
به‌شی حه‌وته‌م
به‌شی نۆیه‌م