دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه به یه‌كێك له ملیاردێره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ناسرێته‌وه، پێگه‌ی "ئیلاف" ده‌یان وێنه‌ی ئه‌و كۆشكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به كۆشكی زێڕینی تره‌مپ ده‌ناسرێته‌وه. "وشه"یش به‌شێك له وێنه‌كان بۆ خوێنه‌رانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌و كۆشكه‌ی تره‌میپ كه به كۆشكی زێڕین ناوی ده‌برێت، ته‌واوی سه‌قفی هۆڵ و ژووره‌كانی به رووكه‌شی زێڕ دروست كراون. له كۆشكه‌كه‌دا 85 ژووری خه‌وتنی تێدایه، جیا له چه‌ند هۆڵێك، هۆڵێك بۆ پێشوازی، هۆڵێك بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی، هۆڵێك بۆ وه‌رزش، هاوكات سێ مه‌له‌وانگه‌ی تێدایه.
كۆشكه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 11 هه‌زار پێی چوارگۆشه دروست كراوه و به‌رانبه‌ری ده‌ریایه، ته‌نیا سه‌قفه‌كانی كه به رووكه‌شی زێڕ دروست كراون، 70 ملیۆن دۆلار تێچوویانه. زۆربه‌ی كۆشكه‌كه به نه‌خشه‌ی ئیسپانی دروست كراوه و له‌سه‌ر ستایلی كۆن.
دوای هه‌موو ئه‌مانه، گۆره‌پانێكی تایبه‌تی تێدایه بۆ هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كانی.
ئیلاف