گۆرانیبێژی ناودار "سیریل فه‌تاح" دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه و كار بۆ نوێترین به‌رهه‌می ده‌كات به‌ناوی "بابه گیان"، به كلیپ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاوی ده‌كاته‌وه.
گۆرانییه‌كه تایبه‌ته به باوك
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز، هونه‌رمه‌ند و میوزسیان نه‌به‌رد له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می گۆرانیبێژی كورد سیریل فه‌تاح به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "(بابه گیان) نوێترین به‌رهه‌می گۆرانیبێژی كورد سیریل فه‌تاحه و به ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گۆرانییه‌كه تایبه‌ته به باوك، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باوكیان له ژیاندا نه‌ماوه، سیریل خۆشی باوكی له ژیاندا نه‌ماوه".
نه‌به‌رد كه هاوسه‌ری سیریل فه‌تاحه زیاتر گوتی، "هۆنراوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه دكتۆر فه‌ره‌یدوون عه‌بدوڵا به‌رزنجی نووسیویه‌تی، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ كردووه، خۆیشم كاره‌كانی تری كلیپه‌كه‌م كردووه، له‌لایه‌ن هێمن حوسێنه‌وه كاری موزیكی بۆ كراوه، كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌یش له سوید بووه".
سیریل فه‌تاح له دایكبووی شاری سلێمانییه، ماوه‌ی 24 ساڵه له سوید نیشته‌جێیه و خاوه‌نی دوو كچ و كوڕێكه، ساڵانێكه كاری هونه‌ری ده‌كات و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌مه، جگه له كاری هونه‌ری كاری وه‌رگێڕانیش ده‌كات، سیریل له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و به‌یه‌كه‌وه كار بۆ گۆرانی ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی تاك و دوێت و به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، جگه له گۆرانی كوردی، گۆرانی به زمانی عه‌ره‌بیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه.