وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاو كرده‌وه‌

:: PM:02:50:04/07/2020 ‌
وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌واڵێكی‌ كه‌ناڵی‌ ڕووداو له‌باره‌ی‌ دابه‌زینی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری‌ ته‌مووز، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای‌ گه‌یاندووه‌، له‌ سایتی رووداودا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ 267 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ دابه‌زیوه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مانگه‌كانی پێشووه‌.


 


وشە - سه‌رخێڵ هاشم