دوای داگیركردنی شاره‌دێی گوڵاڵه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه و رێگری له ده‌وامكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكه، چه‌ند رۆژێكه ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكان له‌و ناوچه‌یه رووی له لاوازی كردووه و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكه ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵە دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری تهمووز، مه‌حموود ده‌لۆ كارگێڕی لیژنه‌ی ناوچه‌ی گوڵاڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكان له شاره‌دێی گوڵاڵه ئێسته رووی له لاوازی كردووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ترسی میلیشیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه چ له لێدانی ئه‌مه‌ریكا یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزی كاردانه‌وه‌ی خێرا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی كاره نایاسییه‌كانی رابردوویان، ئێسته پارێزگاری دیاله‌ش وه‌ك پێشتر ناتوانێ پشتگیری‌یان بكات.
لوقمان محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوچه‌ی شێخ باوه‌ی نزیك گوڵاڵه بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، خۆپێشاندانی به‌رله دوو هه‌فته‌ی گوندنشینان دژی لاوازی سوپا و حه‌شد، هێنده‌ی تر پێگه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی لاواز كردووه.
"پێشتر سه‌رباری داخستنی ده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێی گوڵاڵه، رێ‌یان نه‌ده‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكه بچێته سه‌ر پڕۆژه‌كان یان فه‌رمانگه حكوومییه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه كه‌وتووه‌ته‌وه گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كان.
یه‌عقووب یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه ده‌ستم كردووه‌ته به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كه.
له‌باره‌ی داخستنی باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌شی رای گه‌یاند، باڵه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه‌وه داخراوه و په‌له ناكه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان و زیاتر چاوه‌ڕوانی هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی و ته‌ندروستین.
لاوازبوونی پێگه‌ی میلیشیاكان له سنووری گوڵاڵه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ هه‌ینی، سادق حوسێنی یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، هێزه‌كانیان زیاتر سه‌رقاڵ ده‌بن به پاراستنی بیره نه‌وتییه‌كانی سنووری نه‌فتخانه و ئێران له‌گه‌ڵ تاوه‌ره كاره‌باییه‌كانی ئێران كه كاره‌با بۆ خانه‌قین و دیاله ده‌گوازنه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی