ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه میدیاكانی یه‌كێتی به‌ناوی ده‌زگای مرۆیی مامه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌لوپه‌لیان بۆ خه‌ڵكی كۆیه دابین كردووه، به‌ڵام ئاشكرابوو كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه دابین نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری تهمووز، ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری راوێژكاری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هاوكارییانه‌ی به‌ناوی ده‌زگای خێرخوازی مام بۆ كۆیه هاتووه، هی ئیماراته و پێوه‌ندی به‌و ده‌زگایه‌وه نییه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ.
ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌و ده‌زگایه‌وه ده‌كرێ چاوهشهكارییه
ئه‌و پارێزه‌ره كه زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌كانه هه‌بوو كه بۆ كۆیه هاتوونه‌ته ناردن، دووپات ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌و ده‌زگایه‌وه ده‌كرێ چاوهشهكارییه.
ده‌زگای خێرخوازی مرۆیی "مام" ده‌زگایه‌كی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دامه‌زراوه، تا ئێسته كار و چالاكییه‌كانی به ڕوونی دیار نییه، جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكجار كه‌لوپه‌لی هه‌ندێك وڵات دابه‌ش ده‌كات.