دواى ئه‌وه‌ى له 24ى ئایارى رابردوو تووشبوونى خۆى به ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ره‌جا جداوى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسرى له ته‌مه‌نى 82 ساڵى به ڤایرۆسى كۆرۆنا مرد.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجى ته‌مووز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌میره حه‌سه‌ن موختار كچى ره‌جا جداوى هونه‌رمه‌ند، مردنى دایكى راگه‌یاندووه.
ره‌جا 62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاجوانى میسر بوو
ره‌جا له 24ى ئایارى رابردوو تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو، ماوه‌یه‌كى زۆر له نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌بوخه‌لیفه له پارێزگاى ئیسماعیلییه‌ى میسر له‌ژێر چاودێرى چڕى پزیشكى بوو و ئامێرى هه‌ناسه‌ى ده‌ستكردى بۆ به‌كار ده‌هێنرا.
له ماوه‌ى 43 رۆژى رابردوو جداوى چه‌ندان جار پشكنینى بۆ كراوه، به‌ڵام هه‌موو پكشنینه‌كانى ئه‌رێنى بووه و چاك نه‌بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت پێكوته‌ى پلازمایشى بۆ به‌كار هاتووه.
حوڕه نووسیویه‌تى ره‌جا جداوى به به‌ناوبانگترێن ژنه ئه‌كته‌رى عه‌ره‌ب داده‌نرێت كه له ساڵى 1938 له پارێزگاى ئیسماعیلییه له‌دایك بووه. له ساڵى 1958 ده‌ستى به‌كارى نواندن كردووه، بۆیه ته‌مه‌نى هونه‌ریى ئه‌و ده‌گاته 62 ساڵ.
له‌ماوه‌ى كاركردنى چه‌ندان خه‌ڵاتى وه‌رگرتووه، ئه‌و جگه له زمانى عه‌ره‌بى، ئیتالى و فڕه‌نسیشى زانیوه و له ساڵى 1958 وه‌ك شاجوانى میسر هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.
ره‌جا جداوى له چه‌ندان فیلم و شانۆی به‌ناوبانگ به‌شدارى كردووه و زۆر له كاره‌كانى له‌گه‌ڵ عادل ئیمامى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسر بووه.