رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى كردووه، رووسیا هێزێكى زۆرى به سێ كاروان ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى سووریا كردووه و له‌و جێیانه‌ى جێگیرى كردوون كه به پێگه‌ى ئێران داده‌نرێت له رۆژهه‌ڵاتى سووریا.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجى ته‌مووز له راپۆرتێكدا گوتوویه‌تى، رووسیا به ده‌روازه ئێرانییه‌كه به رۆژهه‌ڵاتى سووریا بڵاو ده‌بێته‌وه.
رووسیا هێزه‌كانى خۆى له هێزه ئێرانییه‌كانى سووریا نزیك ده‌كاته‌وه
مه‌به‌ست له ده‌روازه‌ى ئێرانییه‌كه ئه‌و ناوچانه‌ن كه له رۆژهه‌ڵاتى سووریا و به دیاریكراوى له پارێزگاى دێرزوور به‌ده‌ست میلیشیاكانى ئێرانه‌وه‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، دوێنێ دوو كاروانى سه‌ربازیى رووسیا له رقه‌وه به‌ره‌و قووڵایى دێرزوور رۆیشتوون كه له 60 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى پێكهاتوون، كاروانى سێیه‌میش له 30 ئۆتۆمبێل پێكهاتووه ئه‌ویش ره‌وانه‌ى دێرزوور كراوه.
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره هێزه‌كانى رووسیا بچنه ئه‌و ناوچانه و ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت كه ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران، سه‌ردانى ئه‌لبوكه‌مالى كردبوو له پارێزگاى دێرزوور و له هه‌مان كاتیش ده‌نگۆى پێكدادان هه‌بوو له نێوان هێزه‌كانى سه‌ر به رووسیا و میلیشیاكانى ئێران.
رووسیا له ساڵى 2015 به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا هاته ناو جه‌نگى ئه‌م وڵاته‌وه و داكۆكى له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات، له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا رووسیا پێگه‌ى خۆى له‌م وڵاته به‌هێز كردووه.