كانی ویست كه گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداری دنیایه و هاوكات ده‌كاته هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی جیهانی كیم كارداشیان، بڕیاری داوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2020، خۆی كاندید بكات.
پێشتر پاڵپشتیی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای كردووه
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی تهمووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گۆرانیبێژی بواری "راپ"ی ئه‌مه‌ریكایی "كانی ویست"، له‌ڕێی تویته‌ره‌وه رای گه‌یاندووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، خۆی كاندید كردووه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، كانی ویست كه سه‌ربه حزبی كۆمارییه‌كانه و پێشتر به رژدی پاڵپشتیی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای كردووه، ئێسته ده‌یه‌وێ ركابه‌ری بكات و خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاندید كردووه.
كانی ویست له ڕێی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی، له‌سه‌رمانه به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ بكه‌ین كه دیدمان به یه‌كگرتوویی رێك بخه‌ین و پاشه‌ڕۆژمان به‌دی بێنین.
بڕیاره رۆژی سێی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه بچێت، تا ئێسته تره‌مپ له حزبی كۆمارییه‌كان و جۆ بایدن له حزبی دیموكراتییه‌كان ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، ئێسته‌یش كانی ویست ركابه‌ری تره‌مپ ده‌كات تا بكرێته كاندیدی كۆمارییه‌كان.
كانی ویست له ساڵی 1977 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و گۆرانیبێژێكی ناوداری بواره‌كانی "هیپ هۆپ" و راپ"ه، نووسه‌ری تێكستی گۆرانییه و هاوكات ده‌رهێنه‌ری فیلمیشه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند كیم كارداشیانه كه ئه‌كته‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكارێكی ناوداری دنیایه. تا ئێسته چه‌ندان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهانیی پێ به‌خشراوه.