رێز گه‌ردى بۆ داكۆكى له كچانى ئێزیدى مووچه‌ى 200 هه‌زار دۆلارى ساڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه
رێز گه‌ردى كچه مافناسێكى كورده و سه‌رنجى میدیاكانى دنیاى راكێشاوه، ئاژانسى
BBC ى به‌ریتانى راپۆرتێكى له‌سه‌ر رێز ئاماده كردووه و له راپۆرته‌كه‌دا رێز ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ى كڕین و فرۆشتنیان به كچانى ئێزیدى ده‌كرد ته‌نیا تیرۆریستانى داعش نه‌بوون، به‌ڵكو به‌شێك له عه‌ره‌به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى مووسڵ بوون، له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى كچانى ئێزیدى رێز دووپاتى ده‌كاته‌وه، ناتوانرێ له عێراق و سووریا دادگایى تیرۆریستانى داعش بكرێت.
سه‌ره‌تا راپۆرته‌كه‌ى
BBC به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه 200 هه‌زار دۆلار مووچه‌ى ساڵانه‌ى رێز بووه له كۆمپانیایه‌كى راوێژى یاسایى، كه‌چى ئه‌و ره‌تى كردووه‌ته‌وه له پێناو ئامانجێك ئه‌ویش داكۆكیكردنه له ژنانى كوردى ئێزیدى.
جگه له داعش عه‌ره‌به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى مووسڵ كڕین و فرۆشتنیان به كچانى ئێزدى كردووه
رێز به BBC ى ده‌ڵێ، " له‌كاتى بوونى چه‌ندان تهفهردانى خۆشگوزه‌رانى و كارى به‌رز و مووچه‌ى زۆر، ده‌بوو هه‌میشه دۆزه گه‌وره‌كه‌م له‌بیر بێت، من مافم خوێندووه بۆ ئامانجێكى دیاریكراو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به هێزی یاسا بوه‌ستم و له پێناو گۆڕانكارى ئه‌رێنى كار بكه‌م.
رێز ماوه‌یه‌كه چووه‌ته ریزى ئه‌و كه‌سانه‌ى داكۆكى له‌و ژنانه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر ده‌ستى داعش لاقه كراون یان كڕین و فرۆشتنیان پێ كراوه. رێز ده‌ڵێ، "دایكم و باوكم منیان له‌و خاكه دوور كرده‌وه و منیان بۆ ئه‌وسه‌رى دنیا برد، كه‌چى من رێى گه‌ڕانه‌وه‌م گرته‌به‌ر".
رێز له كه‌مپى په‌نابه‌رانى پاكستان له ساڵى 1991 له دایك بووه، دایك و باوكى خه‌ڵكى باشوورى كوردستانن. رێز له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ى به‌سه‌رهاتى ئه‌و كه‌سانه گه‌وره بووه كه ئه‌ندامى خێزان و دراوسێ و خزمى ئه‌و بوون له سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن كۆتایی به ژیانیان هاتووه.
رێز ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵان بووه ئه‌و كاته‌ى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى چووه‌ته نیوزیله‌ندا، له‌وێ ده‌ستى به خوێندن كردووه و وه‌ك قوتابییه‌كى سه‌ركه‌وتوو ناسراوه و ساڵى رابردوویش كۆلیژى هارڤاردى ئه‌مه‌ریكى بۆ ماف ته‌واو كردووه.
ئه‌و كچه كورده بۆ ئاژانسى BBC باس له‌وه ده‌كات به‌هۆى په‌روه‌رده‌كه‌ى بایه‌خێكى زۆر به یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و مافه‌كانى مرۆڤ ده‌دات، چونكه به‌ر له‌وه‌ى له ماناى سته‌م و بێبه‌شبوون له مافه‌كانى مرۆڤ بگات، ئه‌و شتانه‌ى بینیوه.
له كاركردنى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كچانى ئێزیدى، رێز گه‌ردى به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و زیاتر به دواى ئه‌و قوربانیانه ده‌گه‌ڕێت كه تا ئێسته له‌لایه‌ن رێكخراو و رۆژنامه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتوون.
وه‌حشیگه‌رى داعش ناخى رێزى هه‌ژاندووه، ئه‌و به ئاژانسه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ، "ناتوانم ئه‌و هه‌سته له خۆم دوور بكه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هاتووه، له‌وانه‌یه به‌سه‌ر منیش بێت یان به‌سه‌ر خوشك و دایك و كچه خوشكم بێت".
ئه‌و كه پێشتر قسه‌ى له‌گه‌ڵ كچانى ئێزیدى كردووه و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و كچانه ده‌توانن وه‌ك شاهیدحاڵێك بن، چونكه ته‌واوى رووداو و كاره‌ساته‌كانیان له بیره، ده‌زانن چه‌ندان جار فرۆشراون، چه‌ندان جار لاقه كراون، هه‌روه‌ها سیماى چه‌كداره‌كانى داعیشیش ده‌ناسنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، "هێشتا هه‌ندێك له‌و كچانه به‌ده‌ست شوێنه‌وارى ده‌روونییه‌وه ده‌ناڵێنن".
ئه‌و مافناسه كورده له كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان بۆى ده‌ركه‌وتووه ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به ئێزیدییه‌كان كراوه ته‌نیا چه‌كدارانى داعش نه‌بوون، به‌ڵكو عه‌ره‌بى مووسڵ ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن پێگه و پاره‌ن هه‌ندێكیان كچانى ئێزیدییان كڕیوه.
هه‌ندێك له‌و تیرۆریستانه‌ى له دۆسیه‌ى كچانى ئێزیدى تاوانبارن، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه گیراون، هه‌ندێكى تریش له سووریا و ئه‌وروپا، رێز باس له‌وه ده‌كات له هه‌ندێك حاڵه‌تدا چه‌ندان به‌ڵگه‌ى به‌هێز هه‌ن كه پێویستى به‌وه هه‌یه یه‌كسه‌ر ئه‌و كه‌سانه بدرێن به دادگا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه ده‌كات چه‌ند ئاسته‌نگێكى تر له به‌رده‌م دادگاییكردنى ئه‌و تاوانبارانه هه‌ن، له‌وانه له سووریا هێشتا ئه‌و وڵاته له جه‌نگدایه و له‌باره‌ی عێراقیش كێشه له سیستمى دادوه‌رى هه‌یه، له‌وانه دادگاكانى عێراق ئاماده نین بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره تاوانانه بكه‌ن وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ى سێكسى و جینۆساید و تاوانى جه‌نگ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێز گه‌شبینه و ده‌ڵێ، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى من ساڵانێكى زۆر ده‌خایه‌نێ، به‌ڵام ئه‌نجامێكى باشى ده‌بێت.
ئاژانسى BBC كه قسه‌ى له‌گه‌ڵ رێز كردووه، ئه‌و كچه كورده باسى له‌وه كردووه حه‌زى دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى ئه‌و بۆ چه‌ند وانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له خێزانه‌كه‌ى وه‌ریگرتووه.
له سێداره‌دانى سه‌دام كوردى له دادگاییكردنى له‌سه‌ر ئه‌نفال بێبه‌ش كرد
رێز ده‌ڵێ، "داپیرم و دوو پوورم به هێرشى كیمیایى سه‌دام كوژراون، پاپیرم كه‌مئه‌ندام بووه، بۆیه دایكم كه هێشتا ته‌مه‌نى 10 ساڵ بووه و ئه‌ركى دایكایه‌تى خێزانه‌كه‌ى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ".
ئه‌و وه‌ك مافناسێك پێی وایه، لهسێداردانى سه‌دام حوسێن، كوردى له وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه‌كان بێبه‌ش كرد و رێى نه‌دا كورد سه‌دام له‌سه‌ر ئه‌نفال دادگایى بكات. رێز ده‌ڵێ "من شانازى به‌وه ده‌كه‌م كه كوردم، كاتێك له پێناو ئێزیدییه‌كان ده‌جه‌نگم، هه‌ست ده‌كه‌م له پێناو ئه‌و كه‌سانه ده‌جه‌نگم كه به ده‌ستى رژێمى سه‌دامه‌وه كوژران".