دادگاییكردنی تاوانباران لە هەرێمی كوردستان وەستێنرا

:: PM:02:32:05/07/2020 ‌
بە نووسراوێكی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، سەرجەم دادگاكانی هەرێمی كوردستان ئاگەدار دەكرێنەوە بەهۆی وەستانی هاتوچۆی نێوان شارەكان، سەرجەم ئەو كەیسانەی بریكارەكانیان لە شارێكی ترن، دادگاییكردنیان دێنە وەستان.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی تەمووز، بەپێی نووسراوێكی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان بۆ سەرجەم دادگاكان هاتووە، سەرجەم ئەو كەیسانەی دادگا بریكارەكانیان لە شارێكی ترن دێنە وەستان.

هۆكاری وەستانی دادگاییەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی كە ئێستە هاتوچۆی نێوان شارەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەستاوە
لە نووسراوەكەدا هۆكاری وەستانی دادگاییەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی كە ئێستە هاتوچۆی نێوان شارەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەستاوە، تا هاتوچۆ ئاسایی دەكرێتەوە ئەو كەیسانەی بریكارەكانیان ناتوانن هاتوچۆ بكەن ڕادەگیرێن.

سەندیكای پارێزەرانی كوردستانیش بڵاوی كردووەتەوە، وەستانی ئەو جۆرە كەیسانە لەسەر داواكاری سەندیكای پارێزەران بوو، ئەنجوومەنی دادوەریی گشتاندنێك بۆ دادگاكانی تێهەڵچوونەوە كردووە.

ماوەی مانگێكە هاتوچۆی نێوان شارەكان بە تەواوەتی وەستێنراوە، ئەوەیش بۆ ڕێگریی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە.
 



وشە - رامیار جەواد