حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ له ڕێی رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و به‌خشین و ئیمتیازه‌كانی تر، ده‌ست به چاكسازی بكات، چونكه به پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی "وشه" له مووچه‌خۆرانی پله‌باڵا وه‌ریگرتووه، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه خانه‌نشین بوون، ته‌نیا بۆ مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌وانه پێویستی به 66 ملیار و 984 ملیۆن دیناره. به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان ئه‌گه‌ری هه‌یه حكوومه‌ت 33 ملیار و 474 ملیۆن دیناری بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
یاسای چاكسازی له یه‌كی تهمووز چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، یاساكه به ناوی "چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستانه". ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌ت و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان رایان گه‌یاندووه، زۆرترین ناداپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی له لیستی مووچه‌خۆران هه‌یه، چونكه هه‌موو له خانه‌نشین و ده‌رماڵه‌كان...هتد، نایاسایی زۆر كراوه، به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌ڵێن "به‌و یاسایه زۆرترین دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت".
ئه‌وانه‌ی هیچ نه‌بوون به پله‌ی باڵا خانه‌نشین بوون!
به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" بۆ كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین بوون، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه 464 كه‌س به پله‌ی وه‌زیر و بریكار و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه یه‌ك ڕۆژ كاریان له‌و پۆستانه نه‌كردووه، یا به پله‌ی به‌رزتر خانه‌نشین كراون، یان خانه‌نشینی سه‌ربازی به پله‌ی به‌رز وه‌رده‌گرن كه زۆربه‌یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكییان هه‌یه و له هه‌رێمی كوردستان خانه‌نشین كراون.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وانه رێك بخرێته‌وه یان ئه‌وانه‌ی شایسته نین مووچه‌كه‌یان بێته بڕین. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج ملیۆن دیناری خانه‌نشینی بێ/ كه هه‌ندێكیان زۆر زیاتره/ ئه‌وه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێ به یه‌ك ملیۆن دینار، بڕی ملیارێك و 856 ملیۆن دینار بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مانگانه دوو ملیار و 790 ملیۆن دیناره ساڵانه 33 ملیار و 480 ملیۆن دینار ده‌كات
وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان!
هه‌رێمی كوردستان له هه‌شت كابینه‌ی رابردوو 110 وه‌زیری هه‌بووه، هه‌ریه‌ك له‌وانه له زیاتر له بریكاری وه‌زاره‌تێكیان هه‌بووه و خانه‌نشین بوون، جگه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین له به‌ره‌ی كوردستانی بوون به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین بوون.
مووچه‌ی هه‌ر وه‌زیرێك حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار بووه، له كاتی ته‌واوبوونی كابینه‌كه خانه‌نشین بوون به %80 مووچه‌كه‌یان كه ده‌كاته شه‌ش ملیۆن دینار. مانگانه 660 ملیۆن دینار و ساڵانه‌ش حه‌وت ملیار و 920 ملیۆن دینار بۆ ئه‌وانه‌یه.
روونتر: بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان به چوار ملیۆن دینار خانه‌نشین ده‌بن. ئه‌گه‌ر 100 بریكار وه‌ربگرین، ده‌كاته 400 ملیۆن دیناری مانگانه و ساڵانه بۆ مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌وانه چوار ملیار و 800 ملیۆن دینار ده‌درێت.
په‌رله‌مان خێر و به‌ره‌كه‌ت یان شوێنی یاسادان؟!
گرفتێكی تر كه حكوومه‌ت رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ چاكسازی تێدا بكات ئه‌وه‌یه، له چوار خولی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رووی 450 په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بوونه، كه مووچه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشین ئێسته شه‌ش ملیۆن و 200 هه‌زار دیناره، كۆی گشتی مووچه‌ی خانهشنیشنی ئه‌وانه مانگانه دوو ملیار و 790 ملیۆن دیناره، ساڵانه 33 ملیار و 480 ملیۆن دینار ده‌كات. ئه‌و له‌كاتێكدایه بڕه‌كه‌ی زیاتره، چونكه له هه‌ندێك له خوله‌كانی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتار هه‌بووه وازی هێناوه، به‌ڵام خانه‌نشین بووه.
به قسه‌ی به‌رپرسان بێت زۆرینه‌ی ئه‌وانه به نایاسایی و ناشایسته پۆستیان پێ دراوه
ئه‌گه‌ر به یاسای چاكسازی بكرێت، مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی مه‌رجی یاساییان تێدایه، ئه‌وا مووچه‌ی خانهنشینهكهیان ده‌بێته سێ ملیۆن و 100 هه‌زار دینار، ئه‌وكات حكوومه‌ت ملیارێك و 395 ملیۆن بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ساڵانه‌ش 16ملیار و 740 ملیۆن دیناری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له هه‌شت كابینه‌ی رابردوودا، سه‌رووی هه‌زار كه‌س به پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین بوون، له‌گه‌ڵ 500 كه‌س به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین بوون، به‌پێی مووچه‌ی ئێسته‌یان بێت، ئه‌وا سێ ملیۆن زیاتره ئه‌ویش به‌پێی خزمه‌ت. ئه‌گه‌ر روون بكرێته‌وه ئه‌وا مانگانه حكوومه‌ت ته‌نیا بۆ مووچه‌ی ئه‌وانه ملیارێك و 518 ملیۆن دیناری پێویسته. یاسایی چاكسازی ده‌یه‌وێت ئه‌وانه ڕێكبخاته‌وه، به‌شێكی ئه‌وانه به قسه‌ی به‌رپرسان بێت ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی باڵا خانه‌شین بوون "شایسته نین".
ئه‌گه‌ر كۆی ئه‌و مووچه‌یه وه‌ربگرین كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو هه‌زار و 174 پله‌باڵا ده‌یدات بۆ خانه‌نشینی ئه‌وانه، ئه‌وا ساڵانه 66 ملیار و 984 ملیۆن دیناره. به قسه‌ی به‌رپرسان بێت زۆرینه‌ی ئه‌وانه به نایاسایی و ناشایسته پۆستیان پێ دراوه. به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه 33 ملیار و 474 ملیۆن دینار بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.