بەردی گورچیلە بە هۆكاری جیاجیا دروست دەبێت و ئازارێكی زۆر بە مرۆڤی تووشبوو دەبەخشێت، چونكە تووشی هەوكردن و خوێنبەربوون دەبێت بەهۆی رۆیشتنی ئەو بەردە لێوار تیژە بە بۆڕی میز و میزڵدانەوە، زۆرجاریش هەڵاوسان دروست دەكات.
پێویستە وەرزش بكرێت و كێشی لەش كۆنترۆڵ بكرێت و ئاوی پێویست بخورێتەوە
وەك ماڵپەڕی
"هیڵس شووت"، باسی كردووە، د یشاینگ كاماس، پزیشیكی میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی ووكهاردت لە بۆمبای لە هیندستان دووپاتی دەكاتەوە كە ناوەندی تەمەنی دروستكردنی بەردی گورچیلە لە پیاوان و ژنان لە نێوان 20-40 ساڵە، ئەو كەسانەی بەدەست نەخۆشی شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن دەناڵێنن یان ئەوانەی خوێ زۆر دەخۆن، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە بەردی گورچیلە هەیە، لە نیشانەكانی:
یەكەم/ ئازاری پشت، كە زۆر باوە و پشت و لاتەنیشت و سكی نەخۆش ئازاری هەیە و بە تێپەڕبوونی كات زیاتر دەبێت، هەرچەند بەردەكە بچووكتر بێت، ئازاری زیاترە.
دووەم/ هەستكردن بە پێویستییەكی زۆر بۆ میزكردن، بەهۆی دروستبوونی بەردەكەوە كە ئازار و سووتانەوەی لەگەڵ دەبێت.
سێیەم/ بوونی خوێن لەگەڵ میز، ئەوە حاڵەتێكی كەم و دەگمەنە و 2%ی نەخۆشەكان هەیانە، بەهۆی ئازارخواردنی گورچیلەوە دەبێت.
چوارەم/ بۆنی ناخۆشی میز، دەبێتە هۆی هەوكردنی رێڕەوی میز، بەوەیش بۆنەكی ناخۆش لەكاتی میزكردن دروست دەبێت.
پێنجەم/ رشانەوە، زۆرێك لە سەرەتای دروستبوونی ئازار فەرامۆشی دەكەن، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی هەستكردنی بە رشانەوە دروست دەبێت و هەندێك لە نەخۆشان دەڕشێنەوە.
شەشەم/ تا و ماندووبوون.
حەوتەم/ كەمبوونەوەی میزكردن، ئەوكاتەی بەردەكە لە رێڕەوی میز گیر دەخوات، میزكردن زەحمەت دەبێت، رەنگە هۆكاری كەمبوونەوەیش بەهۆی وشكهەڵگەڕانەوە بێت.
هەشتەم/ سووتانەوە لەكاتی میزكردن، ئەوكاتەی بەردەكە لەنێوان كۆئەندامی هەرس و میزڵدانەوە گیر دەخوات، هەستكردن بە سووتانەوە دروست دەبێت، بۆیە پێویستە وەرزش بكرێت و كێشی لەش كۆنترۆڵ بكرێت و ئاوی پێویست بخورێتەوە.