له ماوه‌ی ڕابردوو دوو لایه‌نه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان دووپاتیان له سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوی یه‌كه‌می دانوستاندنه‌كان كرده‌وه و ئاماده‌یی به‌رده‌وامیشیان خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوی كێشه‌كانی نێوانیان، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند و تا كه‌ی ئه‌و دۆخه به‌رده‌وام ده‌بێ و به ڕژدی ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه ئه‌مه‌ریكا توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ و بیه‌وێ تا كۆتایی له نێو پرۆسه‌كه بێ و كورده‌كان یه‌كڕیز و یه‌ك بخات؟
له ساڵی 2012ه‌وه هه‌ریه‌ك له ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه به دوو ئاراسته‌ی جیاواز هه‌نگاو ده‌نێن و هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و دژایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان په‌یه‌ده به‌سه‌ریدا زاڵه و هێزی یه‌په‌گه‌ی هه‌یه، كه ئێسته بوون به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ئه‌وه‌ی دووه‌میش كۆمه‌ڵێك حزبی كوردین له نێو ئه‌نجوومه‌نه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ پشتیوانیان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئه‌و دوو هێزه له ڕووی چه‌كداری و سه‌ربازییه‌وه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ساڵانی ڕابردوو جیاوازی و ناكۆكی گه‌وره و قووڵ له نێوانیان هه‌بووه. هه‌م له ڕووی سیاسی و هه‌م له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یش، چونكه به‌شێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه سه‌ر به ئه‌نه‌كه‌سه بوون له ڕۆژئاڤا ده‌گیران و سزا ده‌دران، كه ئه‌مه‌یش وایكردبوو كه هه‌مووان ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاڤا به تاكڕۆ ناو ببه‌ن، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه ورده ورده به‌ره‌و ئارامی ته‌واو ده‌چێت.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه به به‌شی ئینگلیزی ڕادیۆی
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌وان هیوا ده‌خوازن هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به ڕژدی بێنه پێشه‌وه و به چڕی كار بكه‌ن، تا خۆبهڕێوهبهرییهكهی هاوبه‌ش له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دابمه‌زرێنن، ئامانجی ئه‌مه‌ریكایش له پشتیوانیكردنیان به هه‌موو توانایه‌وه بۆ سه‌رخستنی دانوستاندنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌یه تا كورده‌كان له‌وێ به به‌هێزی بمێننه‌وه و ڕێگری له‌وه بكه‌ن ئه‌سه‌د ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه بگرێته‌وه، هاوكات ده‌یانه‌وێ ئه‌و بیانووانه‌ی توركیایش به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاڤای ده‌گرێ به ته‌واوی له ناوچه‌كه‌ی دابماڵن و چیتر له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره به به‌شێك له په‌كه‌كه هه‌ژمار نه‌كرێن و هێزه‌كانی ئهنهكهیس بچنه ناو حكوومه‌ته‌كه‌وه و پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی سیاسی و ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه جێگیر بكرێت و په‌ره به دیموكراسی و ئازادی بدرێت.
ده‌یه‌وێ كورد له ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان بپارێزێت
نیكۆلاس هیراس پسپۆری كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی جه‌نگ كه باره‌گه‌كه‌ی له واشنتنه له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ لایه‌نه كوردییه‌كان به‌هێز و پته‌و بن، چیتر په‌یه‌ده و ته‌ڤده‌م به به‌شێك یان گرووپێكی نزیك له ئه‌سه‌د هه‌ژمار نه‌كرێ و ئهنهكهیش وه‌ك نزیك له توركیا ناوی نه‌برێت، به‌ڵكوو هه‌ردوولا ده‌سبه‌رداری ئه‌و تۆمه‌تانه بن كه له دژی یه‌كتر دروستیان كردووه و به ئاشتی ناوچه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن و پێشی بخه‌ن، واته واشنتن ده‌یه‌وێ حكوومه‌تێك له ڕۆژئاڤا هه‌بێ، كه هه‌م به ڕێژه‌یه‌ك توركیا قبووڵی بكات و بتوانێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، هه‌میش له ئه‌سه‌د دوور بكه‌ونه‌وه و ڕێ نه‌ده‌ن ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی كورده به تایبه‌ت ناوچه نه‌وتییه‌كان كه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی لێیه، فشاری ئه‌سه‌دی لێ دروست ببێت.
هه‌ردوو لایه‌نه كوردییه‌كه به باشی هاتوونه‌ته پێشه‌وه و دانوستاندنه‌كان به‌رهه‌میان هه‌بووه و هه‌نگاوه‌كان خێراتر كراون، سلێمان ئۆسۆ یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات بۆ پشتیوانی كورد به گشتی له ڕۆژئاوا جێی بایه‌خه و ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێ ناوچه كوردییه‌كان پارێزراو بن و وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكرێ و له ڕووی ئابوورییه‌وه به ته‌واوی پێش بخرێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر له كاتی شه‌ڕی داعش كورده‌كان یه‌كگرتوو و یه‌كڕیز بوون، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه بوو و له ڕووی سیاسییه‌وه هه‌رگیز وه‌ك ئێسته پێوه‌ندی و گفتوگۆ و هاتوچۆ له نێوان هه‌ردوو هێزه‌كه نه‌بووه، نیكۆلاس هیراس ده‌یه‌وێ، ئه‌مه سیاسه‌تێكی ورد و ژیرانه‌یه، كه كورده‌كان هه‌م له ده‌ستی ئه‌سه‌د ده‌ربهێنرێن و هه‌میش له په‌لاماری توركه‌كان، ته‌نیا به‌وشێوه‌یه ده‌توانن بمێننه‌وه و ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن، هه‌ردوو لایه‌نه كوردییهكهیش له‌و ڕاستییه گه‌یشتوون، بۆیه به ڕژدی چوونه ناو دانوستاندنه‌كانه‌وه.
به‌م كاره به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشی له ناوچه‌كه دێنێته دی و له ناوچه نه‌وتییه‌كان ده‌مێنێته‌وه
مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ڕای گه‌یاند، كه توركیا و ڕژێمی سووریا ده‌یانه‌وێ كه كورد زیاتر له یه‌كتر دوور بخه‌نه‌وه و زیانمان پێ بگه‌ینن، له‌به‌ر ئه‌وه به ڕێككه‌وتنی نێوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه هه‌م ڕێگری له ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین، هه‌م ڕێش ناده‌ین كه حكوومه‌تی ڕژێمی به‌عس بگه‌ڕێته‌وه و ناوچه‌كانمان كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه و دۆخی به‌ر له 2011 له ناوچه‌كه بسه‌پێنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ڕازیكردنی توركیا ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته‌یش به‌رپرسانی توركیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا بگه‌ن به ڕێككه‌وتنیش ئه‌وا ئه‌و هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه‌وه به به‌رده‌وامی ئامانجی ئه‌نكه‌ره ده‌بن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئه‌مه‌ریكا به فشاره‌كانی توركیا ناچار بكات، به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هاوبه‌شی ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕازی ببێت و وه‌ك واقیعێك قبووڵی بكات.