نرخی نەوت هەڵكشا

:: AM:10:01:06/07/2020 ‌
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا لە ژێر كاریگەریی پلانی كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و لە دەستپێكی هەفتەیەكی نوێی بازاڕی بۆرسە زیاتر هەڵكشا.

ئەمڕۆ دووشەم هەفتەیەكی نوی لە بازاڕی بۆرسە كرایەوە  و لە چەند سەعاتی رابردوودا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 42 دۆلار و 70 سەنتەوە بۆ 43 دۆلار و 15 سەنت بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی dailyfx نرخی نەوتی تێكساسی ئەمەریكاش لە 40 دۆلار و 15 سەنتەوە بۆ 40 دۆلار و 60 سەنت بەرز بووەتەوە.

هەفتەی رابردوو تێكڕای بەهای هەر بەرمیلێك نەوت سەرووی دوو دۆلار هەڵكشاوە و پێشبینی دەكرێ لەگەڵ زیاتر دابەزاندنی قەبارەی هەناردەی نەوت لە لایەن ئۆپێك پڵاس نرخی نەوتیش زیاتر بەرز ببێتەوە.
وڵاتانی ئۆپێك پڵاس لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بڕیاریان دا نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە

وڵاتانی ئۆپێك پڵاس لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بڕیاریان دا نزیكەی 10  ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە، لە مانگەكانی ئایار و حوزەیران بەشێكی بەرچاو لە رێككەوتنەكە جێبەجێ كرا، هەرچەندە هەندێك وڵاتی وەك عێراق وەك پێویست رێككەوتنەكەیان جێبەجێ نەكردووە.

عێراق بڕیاری داوە ئەم مانگە قەرەبووی دوو مانگ پێشتر بكاتەوە و نەوتی كەمتر هەناردە بكات.



وشە - سلێمان تاشان