بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو، رۆمانى "كتێبفرۆش" له هه‌ولێر و شاره‌كانى تر‌ى كوردستان بڵاو بكرێته‌وه كه ئه‌و رۆمانه له‌لایه‌ن سابیر ره‌شیدى نووسه‌ر و رۆماننووسى كورد نووسراوه و له‌لایه‌ن خانه‌ى ئاشتى له هه‌ولێر چاپ كراوه.
دوایین كارى سابیر ره‌شیدى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس رۆمانێكه به ناوى "كتێبفرۆش" ئه‌و رۆمانه له‌لایه‌ن خانه‌ى "ئاشتى"چاپ كراوه.
ئاشتى شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌رى خانه‌كه به "وشه"ى راگه‌یاند، كارى چاپكردنى رۆمانه‌كه ته‌واو بووه و هه‌فته‌ى داهاتوو بڵاو ده‌كرێته‌وه. روونیشى كرده‌وه ئه‌و رۆمانه له چاپخانه‌یه‌كى ئێران چاپ كراوه و له 296 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
سابیر ره‌شید: رۆمانه‌كه به شێوه‌یه‌ك نووسراوه خوێنه‌ر له دیاركردنى چاره‌نووسى پاڵه‌وانه‌كه به‌شدار ده‌بێت
سابیر ره‌شید نووسه‌رى رۆمانه‌كه له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ "وشه" باسى له رۆمانه‌كه كرد و گوتى، "ئه‌م رۆمانه باسى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئابووری و رۆشنبیرییه‌كانى تاكى كومه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كات، ئه‌مه‌یش له رێى ئه‌و كێشه و رووداو و كاره‌كته‌رانه ده‌بێت كه له رۆمانه‌كه‌دا هه‌ن".
سابیر ره‌شید له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه پاڵه‌وانى سه‌ره‌كیى رۆمانه‌كه ناوى "ئومێد ره‌شپۆشه" كه هه‌م كتێبفرۆش و هه‌میش شاعیره، چه‌ندان كه‌سایه‌تیى تریش له رۆمانه‌كه‌دا هه‌ن. پاڵه‌وانى سه‌ره‌كى رۆمانه‌كه به‌هۆى كتێبفرۆشى و به هۆى شیعریشه‌وه تووشى چه‌ندان كێشه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێته‌وه.
دواجار به‌هۆى فرۆشتنى كتێبى قه‌ده‌غه‌كراوى سیاسى و چاپكراوهكانى شاخ و كتێبه ماركسییهكانهوه، چه‌ندان جار له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ده‌گیرێت و رووبه‌ڕووى چه‌ندان نه‌هامه‌تى ده‌بێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ى هه‌وڵى خۆكوشتن ده‌دات.
سابیر ره‌شید له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "چاره‌نووسى پاڵه‌وانى ئه‌و رۆمانه ده‌درێته ده‌ست خوێنه‌ر و خوێنه‌ر خۆیشی به‌شدار ده‌بێت له ده‌ستنیشانكردنى كۆتایى رۆمانه‌كه كه خۆى بێ كۆتاییه، ئه‌مه و ئه‌و رۆمانه ورده‌كارى زیاترى تێدایه كه خوێنه‌ر له كاتى خوێندنه‌وه‌ى رۆمانه‌كه پێیان ئاشنا ده‌بێت، به‌ڵام كه ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ى رۆمانه‌كه ده‌كات، ناتوانێ تا ته‌واوى نه‌كات واز له خوێندنه‌وه‌ى بهێنێ".
سابیر ره‌شید نووسه‌رێكى ناسراوى كوردستانه و خه‌ڵكى هه‌ولێره، ئه‌و جیا له بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ندان رۆمان و كۆمه‌ڵه چیرۆك، چه‌ندان توێژینهوهیشى له‌سه‌ر چیرۆكى نوێى كوردى ئه‌نجام داوه و وه‌ك كتێب بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.