له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لاهوور جه‌نگی چه‌ندان كه‌تنی كردووه و له هه‌نگاوی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی حزبه‌كه تا شه‌ڕی چاكسازی له خۆ ده‌گرێ، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وانه‌یشدا ده‌شێ چه‌ندان كه‌تنی تر هه‌بن و هێشتا ئاشكرا نه‌كرابن.
لاهوور جه‌نگی ئێسته هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی به دابه‌شكردنی چه‌ك و پاره له كۆنگره‌ی كۆتایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی چه‌ندان كه‌تنی كردووه، دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی یه‌كێتی به ته‌واوی دژایه‌تی حكوومه‌تی كرد و كێشه‌ی له زینی وه‌رتێ دروست كرد، سه‌رباری كاری قاچاخ و نایاسایی له مه‌رزه‌كاندا بووه هۆی دژایه‌تی چاكسازی و ئێسته به ته‌واوی ده‌یه‌وێ به‌ربه‌ست له به‌رده‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ری چاكسازی دروست بكات.
"وشه" له‌م ڤیدیۆیه‌دا حه‌وت كه‌تنی لاهوور جه‌نگی له ماوه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی ئاشكرا ده‌كات كه ده‌شێ له‌پاڵ ئه‌وانه‌یشدا چه‌ندان كه‌تنی تری كردبێت و هێشتا ئاشكرا نه‌بووبن.