جووتیارانی كوردستان به‌هۆی ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، به ناچار بهروبوومهكانیان فڕێ ده‌ده‌ن، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ڵێ، حكوومه‌تی عێراق ڕێ نادات به‌رهه‌می كشتوكاڵیی جووتیارانی كوردستان بگاته پارێزگاكانی تری عێراق.
ئەمساڵ به‌رهه‌می جووتیارانی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو زیادی كردووه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی تهمووز، حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه ڕێ له هاورده‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بگرێت بۆ پارێزگاكانی عێراق.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ له پارێزگاكانی عێراق به‌رهه‌می كشتوكاڵی زۆره و جووتیارانی پارێزگاكانی عێراقیش گله‌ییان هه‌یه له ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش حكوومه‌تی عێراق ڕێ نادات به‌رهه‌می كشتوكاڵی كوردستان بڕواته پارێزگاكانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق.
"ئێمه‌ش ڕێ ناده‌ین به‌رهه‌می كشتوكاڵی پارێزگاكانی عێراق هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و باجمان خستووه‌ته سه‌ر به‌رهه‌می كشتوكاڵی له وڵاتانه‌وه، بۆ نموونه كیلۆیه‌ك ته‌ماته 600 دینار باجمان له‌سه‌ری داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ له بازاڕ ساغ بكرێته‌وه". حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم وای گوت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم ده‌ڵێ، داخستنی چه‌ندان هوتێل و ڕێستورانت و ڕۆیشتنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ پارێزگاكانی عێراق و كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێم، وای كردووه خواست له‌سه‌ر كڕینی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له بازاڕ كه‌م بێته‌وه.
ئه‌مساڵ به‌رهه‌می جووتیارانی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو زیادی كردووه و وه‌ك حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، به‌هۆی له‌باربوونی كه‌شوهه‌وای ئه‌مساڵ، به‌رهه‌می كشتوكاڵ له چاو ساڵی ڕابردوو زۆر زیاتر له به‌شی ناوخۆ به‌رهه‌م هاتووه و پێویسته جووتیاران گرووپێكیان هه‌بێت له وه‌رزی چاندن، ئاگایان له یه‌كتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێداویستی بازاڕ كشتوكاڵ بكه‌ن.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، نموونه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆمان بۆ وڵاتانی كه‌نداو ناردووه و چه‌ند مانگێكی پێ ده‌چێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌هیواین ساڵی داهاتوو به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌نارده‌ی وڵاتان بكه‌ین و كار له‌سه‌ر به پیشه‌سازیكردنی كشتوكاڵ ده‌كه‌ین.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ره‌سووڵ