44 شوفێری تاكسی و پاس لە ئێران بە كۆرۆنا مردوون

:: PM:02:13:06/07/2020 ‌
شوفێرانی تاكسی و پاس زیاتر لە بەردەم مەترسی تووشبوون بە كۆرۆنان، چونكە رۆژانە كەسانێك دەگوازنەوە كە ئەگەری زۆرە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن. لە ئێران 44 شوفێری پاس و تاكسی بە كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

مەهدی جەمالینژاد جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران رای گەیاند، نۆ شوفێری پاس و 35 شوفێری تاكسی بە كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

150 شوفێری پاس و 450 شوفێری تاكسی تووشی كۆرۆنا بوون
بەگوێرەی رادیۆفەردا جگە لەم قوربانیانە، 150 شوفێری پاس و 450 شوفێری تاكسی تووشی كۆرۆنا بوون. پێشتریش مورتەزا زامنی بەڕێوەبەری گشتی سەندیكای شوفێرانی تاكسی ئاماژەی دابوو، 450 شوفێری تاكسی تووشی كۆرۆنا بوون. سەرۆكی دامەزراوەی گواستنەوەی پاس لە ئێرانیش گوتبووی 200 شوفێریان تووشی كۆرۆنا بوون.

شوفێرانی تاكسی و پاس رۆژانە زۆرترین بەركەوتەیان لەگەڵ هاووڵاتییاندا هەیە، بۆیەش سەندیكاكانی پێوەندیدار بەردەوام چاودێرییان دەكەن و ئەگەر گومانیان لە كەسیك هەبێ تووشی كۆرۆنا بووە، پشكنینی بۆ دەكەن و رێی پێ نادەن لە كارەكەی بەردەوام بێ تا ئەو كاتەی چاك دەبێتەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، لە ئێران سەرووی 11 هەزار و 500  كەس بە كۆرۆنا مردوون و نزیكەی جارەگە ملیۆنێك هاووڵاتیش تووشی كۆرۆنا بوون.


وشە - سلێمان تاشان