ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به وڵاتێكی پیشه‌سازی ناسراوه، به‌ڵام له ڕووی كشتوكاڵه‌وه‌یش له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه بووه‌ته یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و ساڵانه به بڕی 50 ملیار یۆرۆ به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌رهه‌م دێنێت، ئه‌و وڵاته چۆن له وێرانه‌یه‌كی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان هه‌ستایه‌وه و چۆن خه‌ڵكه‌كه‌ی هۆشیارانه به‌ر له هه‌موو شتێك به‌روبوومی خۆماڵی ده‌كڕن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان له ئه‌ڵمانیا زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س له كه‌رتی كشتوكاڵ كار ده‌كه‌ن و له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه، هه‌ر كه‌سێك له كه‌رتی كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته كاری ده‌كرد، كۆی تواناكه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی خواردن و به‌ربوومه كشتوكاڵییه‌كان بوو، بۆ 10 كه‌س، به‌ڵام ئێسته هه‌ر یه‌ك له‌و دوو ملیۆن كه‌سه ده‌توانن خواردنی 142 كه‌س له ساڵێكدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئه‌ڵمانه‌كان كه ئێسته لای زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له وڵاته په‌نابه‌رن به په‌تاته‌خۆره‌كان ناو ده‌برێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه، وڵاته‌كه به ته‌واوی هه‌ره‌سی هێنا و هه‌موو شوێنێكی بووه وێرانه، ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانه‌كانی له مه‌رگ و برسیه‌تی ڕزگار كرد، په‌تاته بوو، كه زۆرترین ڕێژه‌ی له وڵاته لێ به‌رهه‌م دێت، بۆیه ئێسته‌یش په‌تاته بووه‌ته كولتوور و له زۆربه‌ی ژه‌می خۆراكی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته بوونی هه‌یه و هه‌نارده‌ی زۆر وڵاتیشی ده‌كه‌ن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ڵمانیا به سێیه‌م هه‌نارده‌كاری به‌روبوومی كشتوكاڵی داده‌نرێ له جیهان و به‌شی زۆری به‌روبوومی پێویستی خۆی دابین ده‌كات، جیا له په‌تاته ڕێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، جیا له‌وه‌ی جۆ و شێلمیش ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می به‌رووبوومی هه‌نارده‌كراوی ئه‌و وڵاته‌یان گرتووه، له به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیش، ئه‌ڵمانیا به گه‌وره‌ترین كانگه‌ی به‌رهه‌می شیر داده‌نرێ و بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌نارده ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویستی ناوخۆیشی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و هه‌ر خۆی هه‌موو به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان دروست ده‌كات.
له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان ئه‌ڵمانه‌كان به ته‌واوی برسیبوون و ته‌نیا په‌تاته‌یان ده‌ست ده‌كه‌وت بیخۆن
ئه‌و شۆڕشه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان له كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌ستیان پێكرد، بێ خستنه خزمه‌تی ته‌كنه‌لۆجیاوه هه‌رگیز ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌شێكی ساردی له زستاندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆرێك له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی لێ ناڕوێت، به‌ڵام خانووه پلاستیكییه‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌یان كرد و ئه‌ڵمانیا كه له ڕووی سه‌وزه‌وات و میوه هه‌ژاره، به‌ڵام ئێسته ده‌توانێ سێیه‌كی سه‌وزه و میوه به‌رهه‌م بهێنێت، كه ئه‌مه‌یش كارێكی مه‌زنه كه له وڵاتێكی سارد بتوانرێ ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه بهێنرێته بوون، كه پێویستی به پله‌یه‌كی گه‌رم هه‌یه. به گوێره‌ی ئاماره‌كان یه‌ك له‌سه‌ر سه‌دی هه‌موو خاكی ئه‌ڵمانیا ئێسته بوون به خانووی پلاستیكی و به‌روبوومی كشتوكاڵییان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆری ترێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ساڵانه ته‌نیا له دروستكردنی شه‌راب و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه بڕی 1.1 ملیار یۆرۆ قازانج ده‌كات و له دوای ئیسپانیا به دووه‌م هه‌نارده‌كاری شه‌راب داده‌نرێت.
چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی كه‌رتی كشتوكاڵی ئه‌ڵمانیا هاوشێوه‌ی وڵاتانی تری دنیا نییه، كه به یه‌ك قاچه‌وه هه‌نگاو بۆ سه‌ركه‌وتن بنێت، به‌ڵكوو سه‌ره‌ڕای پشتیوانی حكوومه‌تی 16 هه‌رێمه‌كه‌ی وڵات و حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا له سێكته‌ری كشتوكاڵ، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یش زۆرترین گرنگی به به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌ده‌ن.
به‌روبوومی ناوخۆی ماركه‌ی تایبه‌تی بۆ دروستكراوه و له هه‌موو به‌روبوومه‌كانی تر گرانتره، كه‌چی ئه‌ڵمانه‌كان هه‌ر ته‌نیا به‌رووبوومی خۆیان ده‌كڕن و سه‌ره‌ڕای گرانیشی، بۆ نموونه 10 هێلكه‌ی مریشك كه له پۆڵه‌ندا هاورده ده‌كرێ، به 99 سه‌نت یان یۆرۆیه‌ك ده‌توانرێ بكڕدرێ، به‌ڵام ماركه‌ی Bio كه تایبه‌ته به به‌روبوومی خۆماڵی، ئه‌گه‌ر 10 هێلكه‌ی ئه‌و ماركه‌یه بكڕی ئه‌وا به یۆریۆیه‌ك و 99 سه‌نته، واته دوو هێنده‌ی نرخی به‌روبوومی هاورده‌كراوه، كه‌چی ئه‌ڵمانه‌كان هه‌ر زۆرینه‌ی ڕه‌هایان به‌روبوومی خۆماڵی ده‌كڕن.
سه‌ره‌ڕای وێرانبوونی ته‌واوه‌تی وڵاته‌كه، به‌ڵام دووباره هه‌ستانه‌وه و ئێسته ئه‌ڵمانیا سێیه‌م هه‌نارده‌كاری به‌روبوومی كشتوكاڵه له دنیا
كاتێك ڕێژه‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر ڕوویان له‌و وڵاتانه كرد و پێویستیان به‌و جۆره به‌روبوومانه بوو كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا به زۆری خه‌ڵك ده‌یخۆن، سه‌ره‌تا ڕێگه‌یان دا كه به‌روبوومی ئاسیایی و ڕۆژهه‌ڵاتی به گشتی هاورده بكرێت، به‌ڵام ئێسته هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌مترینی هاورده بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه حكوومه‌ت و بانكه‌كان قه‌رزی گه‌وره‌یان به په‌نابه‌ران دا، كه كارگه‌ی بۆ نموونه له قووتوونانی ئاوی ته‌ماته له ئه‌ڵمانیا دروست بكه‌ن، یان ئه‌و به‌روبوومانه‌ی تر كه له ئه‌ڵمانیا زۆر باو نییه و لای په‌نابه‌ران زۆر خواستی له‌سه‌ره، به‌مشێوه‌یه ئه‌گه‌ر ڕێ له هاتنی به‌روبوومه خامه‌كانیش نه‌گرن، ڕێیان گرت له هاتنی به‌روبوومی ئاماده‌كراو.
پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی وڵاتانی تری دنیا،
ئه‌ڵمانیا ساڵانه زیاتر له 30 هه‌زار كرێكار و بۆ ئه‌مساڵیش 35 هه‌زار كرێكار له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه بۆ وه‌رزی دروێنه و وه‌به‌رهه‌مهاتنی به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان ده‌هێنێته ئه‌ڵمانیاوه و پاره‌ی باشیان پێ ده‌دات، تا به‌روبوومه‌كان بڕنن و بیخه‌نه بازاڕه‌وه. له ڕاستیدا ئه‌مه زۆر له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیایش ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌روبوومانه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا هاورده بكات، كه‌متری تێ ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا بیر له ڕۆژێك ناكه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێ به‌روبوومه‌كان خۆماڵی بن، ئه‌گه‌ر كرێكاریشی پێویست بێ و له ده‌ره‌وه بۆی بهێنن و پاره‌ی زۆریان پێ بده‌ن.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاوین كه به‌روبوومه‌كان دێنه به‌رهه‌م، فێستیڤاڵی گه‌وره له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان ساز ده‌كرێ و به‌رپرسانی شار و شارۆكه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كان تێیدا ئاماده ده‌بن و وه‌ك كرێكار ڕۆژێك كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و له كۆتایی ڕۆژه‌كه‌یش دا ئاهه‌نگ ساز ده‌كه‌ن و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن، كه توانیویانه ئه‌وساڵ به‌روبوومی خۆمانه به ڕێژه‌یه‌كی باش به‌رهه‌م بهێنن.
ئه‌ڵمانه‌كان به‌روبوومی خۆماڵی له هه‌موو شتێك به گرنگتر ده‌زانن و سه‌ره‌ڕای به‌رزی نرخه‌كه‌ی به به‌راورد به به‌روبوومی هاورده‌كراو
دیوێكی تری پێوه‌ستبوونی ئه‌ڵمانه‌كان به به‌روبومی خۆماڵی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان گرنگی زۆر به كوالێتی ده‌ده‌ن و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یشی له ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن به‌رزترین كوالێتیان هه‌یه و ئه‌وان هه‌میشه ئه‌وه‌یان له یاده ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هاورده ده‌كرێ، بۆ بازرگانییه و هه‌ر به‌رهه‌مێكی بازرگان‌یش كوالێتی 100% نییه، بۆ نموونه ئه‌و وڵاته‌ی ته‌ماته هاورده بكات، به دڵنیاییه‌وه ته‌ماته كوالێتی باشه‌كان ده‌خاته بازاڕی خۆی و كوالێتی خراپه‌كه بۆ ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه به‌لایانه‌وه گرنگ نییه كه چه‌ند نرخی زیاتر بێ، به‌ڵكوو كوالێتی گرنگه و له‌وه‌یش دڵنیان كه جووتیارانی ناوخۆ به دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی بازاڕی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ ماندووبوونیان به فیڕۆ بچێت و جووتیاران زۆرترین قازانج ده‌كه‌ن و پاره‌یه‌كی زۆرباش كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
دوای ڕنینی به‌رهه‌مه‌كانیش له زۆربه‌ی شاره‌كان بازاڕی تایبه‌تی بۆ به‌رهه‌می فرێش و تازه‌ی ناوخۆ ده‌كرێته‌وه، كه به هه‌زاران له هاووڵاتییان ڕووی تێ ده‌كه‌ن و به بڕی زۆر به‌روبوومی ناوخۆی تێدا ده‌كڕن، ئه‌مه‌یش هه‌مووان خۆشحاڵ ده‌كات و چین چین خه‌ڵكی ده‌چنه ئه‌و بازاڕه كاتییانه كه تایبه‌ته به وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌روبوومی كشتوكاڵی و به‌شی خۆیانی لێ ده‌كڕن. جیا له‌وه‌ی كارگه‌كانی ئاماده‌كردنیش به‌شی زۆرینه‌ی ده‌كڕنه‌وه و له پاكه‌تی یه‌ك كیلۆی به نایلۆن داپۆشراویش له ساردخانه‌كان هه‌ڵیده‌گرن و ڕه‌وانه‌ی ماركێته گه‌وره‌كانی ده‌كه‌ن و به به‌رده‌وامی بژاره‌ی ناوخۆیی ده‌خه‌نه خزمه‌تی هاووڵاتییانیانه‌وه.