بەناوی زەوی دابەشكردنەوە مژدانە لە بێوەژنان وەر دەگیرێت

:: PM:08:00:09/02/2017 ‌

ژمارەیەك تەڵەكەباز بە ناوی زەوی دابەشكردنەوە، كارتی مۆبایل لە بێوەژنانی گەرمیان وەردەگرن، دواتر ئەوان ئاشكرا دەبن كە باندێكن لە سلێمانین.

دەروون عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان، بە "وشە"ی راگەیاند، بە ناوی دابەشكردنی زەوی پێوەندی بە بێوەژنانی سنووری گەرمیان كراوە و وەك موژدانە كە هەواڵەكەیان پێیان داون، داوای كارتی مۆبایلیان لێ كراوە.

زیاتر گوتی، پاش ئەو رفتارە نەشیاوە، سوودمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئێمەیان لە بوونی ئەو حاڵەتانە ئاگەدار كردەوە و ئێمەش ئەو ژمارەنەمان دا بە ئاسایش و كۆمپانیایەكی پێوەندی بۆ ئەوەی ئاشكرا بكرێن، ئاماژەی كرد كە سەرە داوی ئەو كەسانە ئاشكرا بووە كە بەو فێڵە هەستاون و ئەوان لە سنووری سلێمانین.

سەرچاوەیەكیش لە ئاسایشی گەرمیان، بۆ  "وشە" ئاشكرای كرد كە سێ كەس ئاشكرا كراون كە بەو فیڵە هەستاون، دووپاتی كردەوە كە ئەوان لە دەرەوەی گەرمیان و لە سنووری سلێمانین و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان دەستی پێ كردووە.

شایەنی باسكردنە پێشتر لە شاری سلێمانی بوونی حاڵەتی هاوشێوە لەگەڵ كەمئەدامان هاتە راگەیاندن و ئەوەش یەكەم باندی لەو جۆرەیە لەماوەی ئەمساڵدا بێتە ئاشكرا كردن.

گەرمیان/ سەبری هۆرینی 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل