پاریس هیلتۆنى ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ركابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ بكات، كه‌چى به‌شێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان وایه له رقى كیم كارداشیان ئه‌و كاره ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى
ئیلافى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پاریس هیلتۆن له په‌یامێكى كه له تویته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا كاندید ده‌كات، ئه‌مه‌یش دواى راگه‌یاندنه‌كه‌ى كانییه وێستى هاوسه‌رى كیم كارداشیان دێت كه ئه‌ویش بڕیارى داوه خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات.
پاریس هیلتۆن نه‌یارى كیم كارداشیانه
پاریس هیلتۆن نووسیویه‌تى، "پاریس بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا"، دواتر دوو ئه‌ستێره‌ى داناوه له‌گه‌ڵ ئاڵایه‌كى ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ندێك له هه‌وادارانى هانیان داوه و بابه‌ته‌كه‌یان به رژدى وه‌رگرتووه، بۆیه داویان لێ كردووه جارێكى تر بایه‌خ به وڵاته‌كه‌یان بدات و به‌ره‌و پێشترى ببات، كه‌چى هه‌ندێكى تر گوتوویانه پاریس له رقى كیم كارداشیان ئه‌و كاره ده‌كات چونكه پێشتر ركابه‌رییه‌كى توندیان له نێوان هه‌بووه.
پاریس هیلتۆن گۆرانیبیژ و ئه‌كته‌رێكى ئه‌مه‌ریكییه و له ساڵى 1981 له دایك بووه، ئه‌و نه‌وه و میراتگرى كۆنراد هیلتۆنه كه به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت و خاوه‌نى زنجیره هوتێله‌كانى هیلتۆنه.