دواى تیرۆركردنى هیشام هاشمی توێژه‌ر و شاره‌زا له كاروبارى ته‌ناهى، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ى فرقه‌ى یه‌كى پۆلیسى فیدراڵى دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتى ته‌مووز،
میدیا عه‌ره‌بى و عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به بڕیارێكى فه‌رمیى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، فه‌رمانده‌ى فرقه‌ى یه‌كى پۆلیسى فیدراڵى له به‌غدا له پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ى كازمى دواى چه‌ند سه‌عاتێك له تیرۆركردنى هیشام هاشمى دێت.
میلیشیاكانى ئێران به كوشتنى هاشمى تۆمه‌تبار ده‌كرێن
ئێواره‌ى دوێنێ له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له گه‌ڕه‌كى زه‌یوونه‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا، هیشام هاشمى نووسه‌ر و توێژه‌ر له كاروبارى ته‌ناهى و گرووپه توندڕه‌وه‌كان، له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه تیرۆر كرا.
هیشام هاشمى چه‌ند ساڵێكه له بوارى ته‌ناهى و گرووپه توندڕه‌وه‌كان توێژینه‌وه ده‌كات و هه‌میشه له راگه‌یاندنى عێراق و عه‌ره‌ب ده‌ركه‌وتووه و شیكردنه‌وه‌ى بۆ بارودۆخى ته‌ناهى عێراق كردووه.
پێشتر هاشمى له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش ناسراوه.
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى داوه تا لێكۆڵینه‌وه له كوشتنى هاشمى بكرێت.
به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، گرووپه میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران له پشتى تیرۆركردنى هیشام هاشمین و چه‌ند جارێكیش هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه.