زانایان ئاشكرایان كرد كە 75%ی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، لەوانەیە بەرگرییەكی بێدەنگیان دژی ڤایرۆسەكە هەبێت، كاتێك توێژینەوەیەك دەری خست هەركەسێك تووشی كۆرۆنا بووە، سێ لەسەر چواری ئەندامانی خێزانەكەی تووش دەبن، بەڵام بە نیشانەی سووك یان هەر بێ دەركەوتنی نیشانەی تووشبوون.
ئەو پڕۆتینە دەناسێتەوە كە دەوری ڤایرۆسەكە دەدات
توێژینەوەكە دەڵێت، شەش لە هەشت كەس لەگەڵ تووشبوو دەژین، ئەنجامی پشكنینینان لە رووی بوونی دژەتەن، نەرێنی بووە، بەڵام ئەوەی سەرسامكەرە و زانایان بۆیان دەركەوت، لەكاتی پشكنینی خوێنیان، ئەوان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە، بەڵام لەشیان بەسەریدا زاڵ بووە، ئەوەیش لە رێگەی بەشێكی جیای سیستمی بەرگری لەشیان بەناوی "خانە تائییەكان"، كە بیرەوەری دروست دەكات یان سیستمی بەرگری لەش ئاگەدار دەكاتەوە و وا دەكات ڤایرۆسەكە بناسێتەوە.
توێژەران لە نەخۆشخانەی ستراسبۆرگ لە فڕەنسا پێیان وایە، نەخۆشانی كۆرۆنا وەڵامدانەوەی جیاوازیان هەیە، بەشێوەیەك خانە تائییەكان لای ئەوانەی دژەتەنیان لە خوێنیان نییە، وەڵام دەداتەوە و رووبەڕووی ڤایرۆسەكە دەبێتەوە و دەتوانێت ئەو پڕۆتینە بناسێتەوە كە دەوری ڤایرۆسەكە دەدات و یارمەتی دەدات بۆ چوونە ناو خانەكان.
بۆیە بەپێی ئەو توێژینەوە 10%ی خەڵك رەنگە بەرگرییەكی بێدەنگیان لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبێت كە بریتییە لە خانە تائییەكان كە لەلایەن خڕۆكە سپییەكانی خوێن لە مۆخی ئێسكەوە بەرهەم دێن و لە رووبەڕوویوونەوەی ڤایرۆسەكان بەهێزترن.