كەسێك 20 چەقۆ لە دەستگیرانەكەی دەدات

:: AM:09:48:08/07/2020 ‌
هاووڵاتییەك دەستگیرانەكەی بەرچەقۆ دەدات و بە هۆی قووڵی برینەكانی، ئەگەری زیندوو مانەوەی لاوازە.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا كچێك /٢٢ ساڵ/ خەڵكی گوندی خوردەلووكی سەقز بە ناوی پەریسا ڕەحمانی، لەلایەن دەستگیرانەكەیەوە بە ناوی عەبدوڵا "ئەمیر" سادقی، بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەر و بە سەختی بریندار بووە.

بەڵام بە هۆی قووڵی برینەكانیەوە ئەگەری زیندوو مانەوەی لاوازە
روون كراوەتەوە، ئەمیر لەو خانووەی كە بڕیار بوو ژیانی هاوبەشیانی تێدا پێك بێنن، زیاتر لە 20 چەقۆی لە جەستەی پەریسا ڕەحمانی داوە و بە سەختی برینداری كردووە، هەروەها لە ڕۆژی ڕووداوەكەدا لە ناو بازاڕی سەقز كەلوپەلیان بۆ ماڵەكەیان كڕیوە و لە پێش چاوی خەڵك دەمەقاڵەیان كردووە.

باس لەوەش كراوە، پەریسا ڕەحمانی ڕۆژی دووشەم نەشتەرگەری بۆ كراوە، بەڵام بە هۆی قووڵی برینەكانیەوە ئەگەری زیندوو مانەوەی لاوازە.

ئەمیر سادقی دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە، هەڵاتووە و بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بە هەنگاو گەیشتووە، هێزە ئینتزامییەكان هەرچەند كاتێكی زۆریان لە بەردەست بووە، بەڵام خێرا نەچوونەتە شوێنی تاوانەكە و تاوانباریان دەستبەسەر نەكردووە.



وشە - رامیار جەواد