ئه‌گه‌ر چى لە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕ و بۆرسەوە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و پێشبینی دەكرا نرخی نەوت زیاتر بەرز ببێتەوە، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخی
نه‌وت جارێكى تر دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی تەمووز، به‌راورد به نرخى دوێنێ، نرخی نه‌وتی خاوى ئه‌مه‌ریكى و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی تر دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 72 سەنته، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمهریکیش بە 38 دۆلار و 98 سەنت دەفڕۆشرێت.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت جارێكى تر دابه‌زی
وڵاتانی ئۆپێك پڵاس لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بڕیاریان دا نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە، لە مانگەكانی ئایار و حوزەیران بەشێكی بەرچاو لە رێككەوتنەكە جێبەجێ كرا، هەرچەندە هەندێك وڵاتی وەك عێراق وەك پێویست رێككەوتنەكەیان جێبەجێ نەكردووە.
شایه‌نى باسه بەهۆی ململانێى به‌رده‌وامى نێوان ڕووسیا و سعوودیە وەک دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت له دنیا، لەلایەك و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە له‌لایه‌كى تر، ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه نرخى نه‌وت بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیووه.
پێویستە بگوترێ لە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی زۆری خراپی خستووەتە سەر ئەو وڵاتانەی لە داهاتیاندا زیاتر پشت بە فرۆشتنەكەی دەبەستن، بەرزبوونەوەی نرخەكەشی داهاتیان بەرز دەكاتەوە.