ئهمڕۆ ههینى 10ى تهمووز، یهك ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، ئهو كابینهیهى كه سەرەڕای ئاستەنگییه ناوخۆیى و نێودهوڵهتى و ههرێمییهكان، بەڵام توانیوویەتی بەشێکی زۆری کارنامەکەی جێبەجێ بکات و ببێت به حكوومهتى خهڵك.
مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەست بەکاربوونی، هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەکەی ڕاگەیاند و جەختی لەسەر کۆتایی هێنان بە گەندەڵی، ئەنجامدانی چاکسازی، سەروەری یاسا، نەهێشتنی نادادی کۆمەڵایەتی کردەوە.
یهكهم/ چاکسازی
حکوومەت چاکسازی لە کەرتی وەزیفەی گشتی، ڕێکخستنەوەی دەوام و کار لەسەر نەهێشتنی ڕۆتین دەکات، هەروەها نابێ بەرپرسانی باڵای حکوومەت پێگەی کارگێڕی خۆیان بۆ بازرگانی و دەوڵەمەندبوون بەکاربهێنن.
حکوومەت ڕووبەڕووی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی دەبێتەوە و شەفافیەت لە بواری داهاتە نەوتییەکانی هەرێم و داهاتە ناوخۆییەکان، چاکسازی لە کەرتی تەندروستی و دەرمان و خۆراک دەکرێت.
پێداچوونەوە بە میکانیزمی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دهكات، هەروەها سەروەرکردنی یاسا و رێزگرتن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.
دووهم/ خزمەتگوزاری
حکوومەت کار بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستی گشتی دەکات و هەوڵی جێگیرکردنی سیستەمی دڵنیایی تەندروستی بەپێی پێوەری گونجاو بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان دەدات.
هەروەها کار بۆ پێشکەشکردنی ڕەشنووسی یاسای مافی نەخۆش و رێکخستنەوەی ماف و ئەرکی پزیشکان دەکات.
بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە و فێرکردن، لەهەمان کاتدا بە پرۆگرامی پەروەردەیدا دەچێتەوە.
کار بۆ باشترکردنی رێگەوبانی هەرێمی کوردستان و سیستەمی هاتوچۆ و وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکانی وەک پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار دەکات، تاوەکو دەرفەتی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان زیاتر بکرێت.
زامنکردن و رێکخستنەوەی سەرجەم مافە یاساییەکانی کارمەند و کرێکارانی کەرتی تایبەت و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و گرنگیدانی تایبەت بە کاروباری خاوەن پێداوسیتییە تایبەتییەکان بەشێکە لە بەرنامەی کاری حکوومەت.
گرنگی تایبەت بە هاندانی خەڵکی لادێکان بۆ مانەوەیان لە گوند و دێهاتەکانیان و گەیاندنی خزمەتگوزاری شایستە بۆیان.
شایهنى باسه ئێسته کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنهرایەتی سهردهمێكی نوێی حكوومڕانى دهكات له ههرێمی كوردستان دهكات، دەیەوێت پێوهندییهكی نوێ لهگهڵ بەغدا لهسهر بنهمای ڕێزگرتنی هاوبهش و ههماههنگی ئامانجدار بوونیاد بنێت.
لاى ههموومان ڕوونه كه حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کار بۆ چارەسەرکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ژێر ڕۆشنایی نەخشە ڕێیەک کە بەگوێرەی ماددەی 140ى دهستوورى دەکات.
لەماوەی دەستبەکاربوونی مەسروور بارزانی، سەرۆک و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار جار سەردانی بەغدایان کردووە، كه كۆمهڵێك بهرژهوهندی هاوبهش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن، وهكو بازرگانی، ئاسایشی سنوورهكان و گهشهسهندنی ئابووری، هیچ یهكێك لهو بهرژهوهندییانهش بهدی نایهن، تهنیا لە ڕێی هاوبهشییهكی ڕاستهقینه نەبێت.
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە سەرەتای دەست بە كاربوونیەوە گرنگی بە پڕۆژە خزمەتگوازارییەكانی رێگاوبان دەدات. لەماوەی یەك ساڵی كاركردنی كابینەی نۆیەم 166 ملیار دیناری خەرجكردووە، بۆ نۆژەنكردنەوەی و دروستكردنی رێگاوبان لە ھەموو پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، بۆ ھەماھەنگی نێوان كەرتی تایبەت و گشتییش كۆمەڵێك بڕیاری نوێ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران دەركراوە.
لەو ماوەی ساڵێك كاركردنی كابینەی نۆیەم 35 پڕۆژەی رێگاوبان لە ھەرێمی كوردستان ئەنجامدراون بهمشێوهیه، /13 پڕۆژە لە پارێزگای ھەولێر، ههشت پڕۆژە لە پارێزگای سلێمانی، 10 پڕۆژە لە پارێزگا ھەڵەبجە، چوار پڕۆژە لە پارێزگای دھۆك/، تێچووی گشتی ئەم پڕۆژانە كە نۆژەنكراونەتەوە 29 ملیار دینار بووە.
پڕۆژەكانی رێگاوبان كە لە كابینەی نۆیەم دروستكراون بریتین لە 11 پرۆژە بهشێوهیهك، /دروستكردنی سایدی دووەمی ڕێی دەربەندی ڕانیە - ژاراوە لە ڕاپەرین، دروستكردنی سایدی دووەمی ڕێی كەلار - كفری لە گەرمیان، دروست كردنی ڕێی كەلار - دەربەندیخان لە گەرمیان، دروستكردنی رێڕەوی دووەمی ڕێی ھەڵەبجە - سەید سادق، دروستكردنی ڕێی خێرای باشماخ - پێنجوێن لەگەڵ دوو یەكتربڕ لە سلێمانی، دروستكردنی ڕێی دوو سایدی دووكان - چوارقوڕنە و نۆژەنكردنەوەی ڕێى كۆنەكە لە سلێمانی، دروستكردنی ڕێی رۆڤیا - گۆپاڵ لە دھۆك، دروستكردنی ئەندەرپاس نزیك ناوچەی سەفین لە شەقامی بارزان لە دھۆك، دروستكردنی ڕێی ھەولێر - گۆپاڵ، دروستكردنی شەقامێك بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە ھەولێر، دروستكردنی رێى و تۆنێلی سەڵاحەدین لە ھەولێر/، تێچووی سەرجەم ئەم پڕۆژانەش بڕی 131 ملیارد دینار بووە.
سەرەڕای ئەنجامدانی ئەم پڕۆژانە كە نۆژەنكراونەتەوە یان دروستكراون، لە ماوەی ساڵێكدا 30 پڕۆژەی ڕێی بچووك بە گوژمەی شهش ملیار دینار نۆژەنكراونەتەوە یان دروست كراون. بەمجۆرە كابینەی نۆیەم، لە ماوەی ساڵێكی تەمەنیدا 166 ملیار دیناری بۆ ڕێگاوبانەكان خەرجكردووە.