دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌موو چواری ته‌مووز، شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری له هه‌موو دنیا، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد، سه‌عات 3:30ى عه‌سر تەرمه‌كه‌ى لە ڕێی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ى ته‌مووز، خه‌لیفه شێخ حوسێن مه‌ولوود كه‌سنه‌زانی نوێنه‌ری ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له هه‌ولێر بۆ "وشه" گوت، "ته‌رمی پیرۆزی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری له هه‌موو دنیا به رێوره‌سمێكى تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه گه‌یشته ته‌كیه‌ى كه‌سنه‌زانى."
ڕوونی كرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شێخ محه‌مه‌د شێخ عبدلكه‌ریم له شاری سلێمانی له باخه‌كه‌ی ماڵی خۆی ده‌نێژرێت، به رێوره‌سمى تایبه‌ت و به ئاماده‌بوونی هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و كه‌سایه‌تی حزبی و ئاینی وڵاته‌كه‌مان.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ساڵی 1938 له گوندی كربچنه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی سه‌نگاو له‌دایك بووه، دوای كۆچی دوایی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی باوكی، به سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری هاته هه‌ڵبژاردن.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ناسناوی كه‌سنه‌زانی له خێزانه‌كه‌یه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌و ڕه‌وته له شاری سلێمانییه، ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه سلێمانی جێ هێشتووه و له ئوردن نیشته‌جێ بووه و هه‌ر له‌وێ خانه‌قایه‌كی دانابوو، له هه‌موو دنیا شوێنكه‌وتووی هه‌یه.