دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگر له سایلۆی شارۆكه‌ی خورماتوو كه‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ماتۆری تایبه‌ت به‌هه‌ڵگرتنی گه‌نمی جووتیاران سوتا.
حوسه‌ین عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی خورماتوو، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگر له سایلۆی شارۆكه‌ی خورماتووه به‌ربوو، ماتۆری تایبه‌ت به‌هه‌ڵدانی گه‌نم له زه‌ویه‌وه بۆ ناو سایلۆكه سووتاوه.
زیاتر گوتی، بڕواناكهین كاریگه‌ری ئه‌وتۆی هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌نمی جووتیاران به‌ڵام بۆ خاونهكردنهوهی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم داواكارین په‌له بكرێ له دابینكردنی ماتۆری تر بۆ ئه‌وه‌ی كارنه‌كاته سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران.
لای خۆشیه‌وه، ئه‌یاد محه‌مه‌د كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی خورماتوو، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئاگره‌كه له دوای سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ كه‌وتووه‌ته‌وه و پاش كه‌متر له سه‌عاتێك خامۆش كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی شارۆكه‌ی خورماتوو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا یه‌كه‌مجاره ئاگر له‌و سایلۆیه بكه‌وێته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بی هۆرێنی