كه‌مێك پێش ئێسته مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ڕاوه‌دوونانی داعش و ده‌ستپێكردنی چواره‌م ئۆپراسیۆن گه‌یشته دیاله.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه بۆ ئه‌و شاره
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز، له سنووری پارێزگای
دیاله چواره‌م ئۆپراسیۆنی ڕاوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش ده‌ستی پێ كرد، بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی پرۆسه‌كه، مسته‌فا كازمی گه‌یشته شاره‌كه. شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه بۆ ئه‌و شاره له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیا عێراقییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به به‌شداری سه‌ركردایه‌تی هێزه وشكانییه‌كان، سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌كانی دیاله، سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌كانی ئه‌نبار، سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی، هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، حه‌شدی شه‌عبی، دوو لیوای هێزی تایبه‌ت و هێزه‌كانی سنوور، ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقی و سه‌ركردایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دیاله به‌ڕێوه چووه. له‌لایه‌كی تره‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانیی عێراق و هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی ئاسمانی دابین ده‌كه‌ن، بڕیاریشه تا سه‌ر سنووره‌كانی ئێران پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له دیاله پاك بكرێنه‌وه.
زیاتر ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كه ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی شارۆكه‌ی خانه‌قین و میقدادییه له سنووری پارێزگای دیاله ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش ماوه‌یه‌كه له‌و سنووره هێرشی به‌رفراوانیان ده‌ست پێ كردووه بۆ سه‌ر كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌تایبه‌ت كاكه‌ییه‌كان.
ئاشكرا كراوه كه پرۆسه‌كه بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی داعشه و پارێزگای دیاله و سنووره‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێرانداپاك ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی فیدراڵی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.