له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به‌رده‌وام پێشنیاز ده‌خاته به‌رده‌م پزیشكان و هاووڵاتییان كه هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چییه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، دواجار پزیشكان ده‌ڵێن ڤایرۆسی كۆرۆنا له جلوبه‌رگیشه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ دەستبەجێ جلەکانت بگۆڕە
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جیا له كۆكین و پژمین و هۆیه‌كانی تر كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گوازنه‌وه، پزیشكان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه له جلوبه‌رگیشه‌وه ڤایرۆسه‌كه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه پزیشكان ده‌ڵێن، كه‌سێكی تووشبوو كاتێك ده‌كۆكی یان ده‌پژمێ، ئه‌و ڤایرۆسه جیاله‌وه‌ی بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڕوات، هاوكات به‌شێكی به جلوبه‌رگه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌نووسێت، له‌كاتی نزیكبوونه‌وه و تێكه‌ڵبوون، ڤایرۆسه‌كه له جلوبه‌رگه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر.
یه‌كێك له پزیشكه‌كان به‌ناوی "ئه‌نجیلیك كۆرسالس" كه مامۆستایه له كۆلیژی جۆن جای ئه‌مه‌ریكایی، ئامۆژگاری ده‌كات كه ره‌نگه كه‌سێك له‌ناو میترۆ بێت و به كه‌سێكی تووشبوو به ڤایرۆسكه بنووسێت، به‌وه‌یش ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ گوازرابێته‌وه، بۆیه باشتر وایه كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ، ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له به‌ردایه، بۆ شووشتن دای بنێت و جلێكی تر له‌به‌ر بكات، به‌لای كه‌مه‌وه كه‌سێكی تر تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بێت.
بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن قۆناغه‌كه بۆ هه‌موو دنیا مه‌ترسیداره و گرنگه رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌موو دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 12 ملیۆن كه‌س تووشی بوون، هاوكات زیاتر له 550 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.