سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی تهمووز، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كرد له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی راگهیهنراوهكه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كرد له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا .
وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی له هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ی كرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا خراوه‌ته ڕوو، دوای ڕاگۆڕینه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی پێوه‌ست به چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه بڕیار درا به‌پێی پلانێكی كاتی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێوه‌ستن به چاكسازی جیبه‌جێ بكرێن، ئه‌وانیش له بواره‌كانی یه‌كخستن و رێكخستنی یه‌كه ژمێریارییه‌كان و رێكخستنی هه‌یكه‌ل و میلاكی وه‌زاره‌ت و پله‌ی سه‌ربازی و بابه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و دۆسیه‌ی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان به‌پێی یاسای چاكسازی و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.