دوایین ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق

:: PM:06:01:12/07/2020 ‌

لەوكاتەی ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 12 ملیۆن و 745 هەزار تووشبوو و نزیكەی 566 هەزار حاڵەتی مردن، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری قوربانیانی پەتاكەی لە عێراق راگەیاند كە لە 24 سەعاتی رابردوودا 95 حاڵەتی مردن و 2312 حاڵەتی تووشبوونی نوێ هەبووە.
تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 77506 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق كە ئەمڕۆ یەكشەم بڵاو كرایەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 11154 پشكنینی كۆرۆنا لە سەرانسەری تاقیگەكانی عێراق ئەنجام دراون، لەو ماوەیە 2312 حاڵەتی تووشبوون هەبووە، 752 لە بەغدا و  188 لە نەجەف و 155 لە سلێمانی 104 لە هەولێر و پێنج لە دهۆك و 119 لە كەربەلا و 134 لە واست و 86 لە كەركووك و 51 لە دیالە و 164 لە بەسڕە و 200 لە بابل و 23 لە میسان و 144 لەن زیقاڕ و 84 لە دیوانییە و 13 لە ئەنبار و 55 لە سەڵاحەدین و 29 لە موسەنا و 13 لە نەینەوا. 

هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 1645 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 38 لە سلێمانی و 36 لە هەولێر و نۆ لە دهۆك و 70 لە كەركووك، جیا لە بوونی 95 حاڵەتی مردن، شەشی لە سلێمانی و یەك لە هەولێر و پێنج لە كەركووك، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 77506 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 44724 حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە 3150 حاڵەت.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل