فۆتۆگرافه‌ر ئاسۆ هیرانی كتێبێك له‌سه‌ر هونه‌ره‌ی فۆتۆگرافی بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕای گه‌یاند كه گرنگی به چه‌مك و ماناكان و شێوازه‌كانی فۆتۆگرافی داوه.
ئاسۆ هیرانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای 10 مانگ ئه‌و كتێبه هاته به‌رهه‌م له ژێر ناونیشانی (فه‌رهه‌نگی ئاسۆی فۆتۆگرافی). زیاتر گوتی، هه‌موو گه‌لانی دنیا بۆ ئاشنایه‌تیان به هونه‌رێك سه‌ره‌تا فهرههنگێكیان پێویسته بۆ ئاشنا بوون به‌و هونه‌ره.
ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه جیا له كتێبه‌كانی تری فۆتۆگرافی جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه گرنگی به چه‌مك و ماناكانی شێوازه‌كانی فۆتۆگرافی ده‌دات
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه جیا له كتێبه‌كانی تری فۆتۆگرافی جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه گرنگی به چه‌مك و ماناكانی شێوازه‌كانی فۆتۆگرافی ده‌دات له‌گه‌ڵ پێناسه‌كردنی هه‌ر شێوازێك ئه‌و شێوازه فۆتۆگرافییه باس ده‌كرێ. نووسه‌ر ده‌ڵێ، ههڵمداوه بۆ هه‌موو ئاسته‌كان (سه‌ره‌تا و ناوه‌ند و پێشه‌نگ) سوود له‌و كتێبه ببینن.
ئاسۆ هیرانی سوپاسی "وشه" ده‌كات كه به‌رده‌وام مینبه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆتۆكانی بووه و شوێنێك بووه بۆ ناساندنی فۆتۆكانی.
هه‌ولێر/ نه‌به‌ز ڕه‌شاد