ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه شه‌پۆلی نوێی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق گرژی و ناكۆكی زۆر دروست ده‌كات و فشارێكی گه‌وره‌یش ده‌بێ له‌سه‌ر حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی و هێنده‌ی تر ته‌نگژه‌كانی عێراق قووڵ ده‌كاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئاسۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دیار بن.
ڕۆژنامه‌ی "العرب" له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، ناڕه‌زاییه‌كانی دژ به حكوومه‌تی كازمی، له خۆپێشاندانه‌كانی تر جیاواز ده‌بن و فشاره‌كان زۆر به‌هێزتر ده‌بن، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كانه، به تایبه‌ت له ڕووی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی كاره‌با له‌م وه‌رزه‌ی هاوین دا كه پله‌كانی گه‌رما له عێراق زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، هه‌موو هاوینێك عێراقییه‌كان به ده‌ست كه‌می وزه‌ی كاره‌باوه ده‌ناڵێنن و تووڕه‌یی و بێزاری به‌رۆكیان ده‌گرێت، بۆیه مانگی ته‌مووزی هه‌موو ساڵێك له عێراق گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان دژی كه‌می كاره‌با بوونی هه‌بووه، كه خه‌ڵكی بۆ باشتركردنی دۆخی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام.
هه‌موو هاوینێك عێراقییه‌كان به ده‌ست كێشه‌ی كاره‌باوه ده‌ناڵێنن
له به‌شێكی تری
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه دۆخی سیاسی عێراق ئێسته له هه‌موو كات زیاتر له‌باره بۆ خۆپێشاندان، چونكه حكوومه‌ت و میلیشیاكان ناكۆكیان كه‌وتووه‌ته نێوان و لایه‌نی دژ به حكوومه‌ت ده‌چنه ناو خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كان زۆرتر بكه‌ن و كازمی له هه‌نگاوه‌كان په‌شیمان بكه‌نه‌وه.
جێی باسه حكوومه‌تی پێشووی عێراقیش به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژی میلیشیاكان و حزبه‌كان وه‌ستایه‌وه، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خۆپێشاندان له دژی دروست كرا و دواتریش ناچار به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كرا، چاودێران له‌و بڕوایه‌دان كه حزبه شیعه‌كان و گرووپه میلیشیاكان ده‌یانه‌وێ هه‌مان سیناریۆ به‌سه‌ر كازمی دووباره بكه‌نه‌وه.