كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق ئاشكرایان كرد، كه ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فره‌وان دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ساز بكه‌ن و ناچاریان بكه‌ن كه له ته‌واوی عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری به‌رپرسێكی میلیشیاكانی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق ڕای گه‌یاند، پێویسته ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕبوونی ته‌واوه‌تی ئێمه و سووربوونمان بزانێت، له جێبه‌جێكردنی بڕیاری ده‌ركردنیان له عێراق و هیچ پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ك و ئاسانكارییه‌ك بوونی نییه، هیچ كه‌سیش ناتوانێ دڵنیاییان پێ بدات و بیانپارێزێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، موقاوه‌مه‌كردن به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌شێوه‌ی فشاری جه‌ماوه‌ری و سیاسی و میدیایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه، تا پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی فره‌وان له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ین، چونكه ده‌یانه‌وێ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق تێكبشكێنن.
ده‌بێ ته‌نیا به زمانی هێز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكرێ
عه‌سكه‌ری دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان گفتوگۆ و هیچ شتێك نازانن و ته‌نیا به زمانی هێز و شكاندنی شكۆیان ده‌توانین په‌ند و وانه‌یه‌كی باشیان پێ بده‌ین.
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و گرووپه میلیشیایه له كاتێكدایه كه ڕۆژی پێنجی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ و بێ به‌شداری كورد و سوننه بڕیاری ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كانی له عێراق په‌سه‌ند كرد، له به‌رانبه‌ریش دا ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی ستراتیجی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ست پێكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی له عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا زۆرێك له گرووپه میلیشیاكانی خستووه‌ته لیستی تیرۆره و سزاكانه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یتوانیوه دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ له‌و دوو لایه‌نه یه‌كلایی ببێته‌وه.