سوراو به هۆی ئه‌و ماده كیمیاییانه‌ی له پێكهاته‌كانی دروست كردنی دایه چه‌ندین زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه به ئه‌ندازه‌یه‌ك سیسته‌می به‌رگری تێكده‌شكێنن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست بوونی شێرپه‌نجه هه‌یه.
پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن زیاتر له ده‌یان جۆری سوراو هه‌یه و هه‌مووشیان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دڵ و نه‌خۆشیه‌كانی پێست و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ هه‌یه،
پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سوراو كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌ش هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌و دایكانه منداڵی شیره خۆره‌یان هه‌یه و سوراو به‌كار ده‌هێنن زیانی ته‌ندروستی به كۆپه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك ده‌ڵێن، سوراو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشك هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م ده‌چێته ماسولكه و مێشكی مرۆڤه‌وه، له‌پاش چه‌ند ساڵێك كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی دروستبوونی نه‌خۆشی، ئه‌و دایكانه‌ی شیری خۆیان ده‌ده‌نه منداڵه‌كانیان گه‌شه‌ی منداڵه‌كانیان كه‌م ده‌بێت.