دوایین ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق

:: PM:06:03:13/07/2020 ‌

لەوكاتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و ئامارەكانی تووشبوون روو لە هەڵكشانێكی خێرایە و تا ئێستە چارەسەری بنبڕی پەتاكە نەدۆزراوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسەكەی راگەیاند، كە لە 24 سەعاتی رابردوو 100 كەس بەو پەتای گیانیان لەدەست داوە و 2229 حاڵەتی تووشبوونی نوێ هەبووە.
تووشبوون لە عێراق گەیشتە 79735 حاڵەت
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ دووشەم بڵاو كرایەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 15380 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە سەرانسەری عێراق ئەنجام دراون، 2229 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە كە 775 حاڵەت لە بەغدا و 132 لە نەجەف و 159 لە سلێمانی و 85 لە هەولێر و 10 لە دهۆك 103 لە كەربەلا و 89 لە كەركووك و 85 لە دیالە و 173 لە بەسڕە و 55 لە واست 199 لە زیقاڕ و 159 لە بابل و 20 لە میسان 111 لە دیوانییە و 23 لە موسەنا و 22 لە نەینەوا و 16 لە ئەنبار و 13 لە سەڵاحەدین.

لەو ماوەیە 2274 چاكبوونەوە هەبووە، 68 لە هەولێر و 10 لە سلێمانی و شەش لە دهۆك و 60 لە كەركووك، لەگەڵ 100 حاڵەتی مردن، نۆ لە سلێمانی و پێنج لە هەولێر و هەشت لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 79735 حاڵەت و چاكبوونەوە 46998 حاڵەت و مردنیش 3250 حاڵەت.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل