به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ك له نێو كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ری مریشك له كوردستان، له ماوه‌ی مانگێك نزیكه‌ی 10 ملیۆن مریشك مرداربوون و به‌رپرسێكیش باس له‌وه ده‌كات، كه مرداربوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی مریشك زیانی شه‌ش ملیار دیناری له خاوه‌ن كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ری مریشك داوه.
ناز عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ری له سنووری پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، جۆره نه‌خۆشییه‌كان له نێو كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ری مریشك له كوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ هێلكه‌ی ئه‌و مریشكانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه نه‌خۆشن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش نه‌بوونی ڤاكسینی گونجاو و بوونی ڤاكسینی بازرگانی له كوردستان، هۆكارێكی تر بۆ له‌ناوچوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی مریشك.
زیاتر گوتی، له هه‌موو وڵاتان ڤاكسینی تایبه‌ت به مریشك و په‌له‌وه‌ر كه وه‌كو كوتان له كاتی پێویست به‌كارده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و فه‌رمانگه‌ی پێوه‌نداره‌وه هاورده ده‌كرێن و به‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌كانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و تاقیگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن، هیچ بازرگانێك بۆی نییه مامه‌ڵه به‌و ڤاكسینانه‌وه بكات، به‌ڵام له كوردستان ته‌نیا بازرگانان ده‌یهێنن و زیاتر له 50 جۆر ڤاكسین له بازاڕ بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت خۆی هاورده‌ی بكات و دابه‌شی بكات، داهاتی ئه‌و كاره به هه‌شت ملیۆن دۆلاری ساڵانه ده‌خه‌ملێنرێت.
هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بۆ هێلكه‌ی مریشكی نه‌خۆش و نه‌بوونی ڤاكسینی باش ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، هێلكه‌ی مریشكی نه‌خۆشیش كه بۆ هه‌ڵهێنان و دروستكردنی جووجه‌ڵه به‌كارده‌هێنرێن، له وڵاتانی دراوسێوه دێنه كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و مریشكه‌ی هێلكه‌كه‌ی كردووه، نه‌خۆش بووبێت، ئه‌وا جووجه‌ڵه‌كه‌یش نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌بێ و له نێو كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر بڵاوی ده‌كاته‌وه.
نازم عه‌بدوڵا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی ئێسته له نێو كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ری مریشك له كوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه، پێی ده‌گوترێت "ئای بی نیو كاستل گه‌مبۆرۆ" له ڕووی زانستییه‌وه هیچ زیانی بۆ مرۆڤ نییه، ته‌نیا له نێو مریشكه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه و تا ئێسته‌یش 40 تا 50%ی به‌رهه‌می كێڵگه‌كانی ناوخۆ تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوون كه زیاتر له 10 ملیۆن مریشك ده‌بن و سه‌رجه‌میان له ئه‌نجامی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه مرداربوون و كۆی زیانه‌كانیش تا ئێسته شه‌ش ملیار دیناری عێراقییه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌م ڕێژه‌ی مریشكی مرداربوو و قه‌باره‌ی زیانه‌كان به به‌رده‌وامی ڕوو له زیادبوون بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گرانبوونی نرخی گۆشتی مریشك به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه، عه‌بدوڵا گوتی، به‌رهه‌می مریشك یه‌كجار زۆره، به‌وهۆیه‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر نرخی مریشك له‌بازاڕه‌كان دانانێت و نرخه‌كان وه‌كو خۆی ده‌مێننه‌وه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.