نۆبه‌ره‌ی شووتی ئه‌مساڵی پێنجوێن كه یه‌كێكه له شووتییه به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان، پێگه‌یشتووه و جووتیارانیش نیگه‌رانن له هه‌رزانی نرخ و ساغنه‌بوونه‌وه‌ی له بازاڕدا.
به‌هۆی پاره‌ی ده‌رمان و كرێكار و كرێی ئوتومبێلیشه‌وه له‌سه‌ری قه‌رزدار ده‌بین
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ته‌مووز، هه‌وراز عه‌بدوڵا جووتیار له ده‌شتی برایم ئاوای سنووری پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، ساڵانه له شارۆكه‌كه‌ماندا به‌هۆی به‌پیتی زه‌وییه‌كه‌یه‌وه، به‌روبوومێكی زۆرمان ده‌بێ، یه‌كێك له‌وانه‌ش شووتییه، شووتی پێنجوێن له رووی ره‌نگ و تامه‌وه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و خواستی زۆری له‌سه‌ره.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ساڵانه شووتییه‌كی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنین كه به‌شی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش ده‌كات، ره‌نگ و تام و سه‌وزیی توێكڵه‌كه‌ی، شووتییه‌كه‌مانی پێ ده‌ناسرێته‌وه".
ئه‌و جووتیاره ده‌ڵێ نیگه‌رانین له‌وه‌ی دوای ماندووبوونێكی زۆر، كاتێك به‌رهه‌مه‌كانمان پێده‌گات و ده‌یانبه‌ینه عه‌لوه‌كان، نه‌ك هه‌ر پاره ناكات، به‌ڵكو به‌هۆی پاره‌ی ده‌رمان و كرێكار و كرێی ئوتومبێلیشه‌وه، له‌سه‌ری قه‌رزدار ده‌بین.
سه‌ركۆ محه‌مه‌د ئه‌ندازیار و خاوه‌نی پێشانگای به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له پێنجوێن بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شووتی پێنجوێن پێداویستی ناوخۆیی پڕ ده‌كاته‌وه، زیاتر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ده‌شتی برایم ئاوا و ده‌شتی گۆخڵان و حه‌سه‌ن ئاوای پێنجوێن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی به زیاتر له 50 هه‌زار تۆن ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای كاركردنی جووتیارانه‌وه، چه‌ند ساڵێكه هاوكارییان ناكرێت و دواتریش كه پێ ده‌گات، شووتی پێنجوێن پاره‌ی پێویست ناكات.
"ئه‌گه‌ر پلانێكی ورد له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌بێت، ده‌توانرێ نه‌ك پێداویستی ناوخۆ، به‌ڵكو ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش بكرێت". سه‌ركۆ محه‌مه‌د وای گوت
ئه‌و ئه‌ندازیاره پێی وایه، ئێسته نرخی شووتی نۆبه‌ره‌ی پێنجوێن له نێوان (200 بۆ 250) دیناره، كه ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانی هه‌موو ئه‌و جووتیارانه‌یه كه رۆژانه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، له‌چاو ساڵانی رابردوویشدا ئه‌مساڵ كه‌متر شووتی به‌رهه‌م هێنراوه، جووتیاران به‌زۆری به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند میوه‌یه‌كی تری كشتوكاڵی رۆیشتوون".
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی پێنجوێن كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته "وشه"، ساڵانه له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و هه‌ردوو شاره‌دێی گه‌رمك و ناڵپارێز به گونده‌كانیانه‌وه، زیاتر له 50 هه‌زار تۆن شووتی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی