كرێی تاكسی بەرێژەی 19% زیاد كرا

:: AM:11:33:14/07/2020 ‌
لە مەهاباد كە كەوتووەتە باشووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان، كرێی تاكسی گۆڕانكاری بەسەردا هات و بە رێژەی 19% بەرز كرایەوە.

شێركۆ نوورانی سەرپەرشتیاری بەشی كارگێڕیی گواستنەوە لە شارەوانی مەهاباد ئاشكرای كرد، سەرجەم هێڵەكانی تاكسی ناوشار و ئاژانسەكانی تاكسی بە رێژەی 19%  كرێكەیان بەرز دەكرێنەوە.

ئەو دەڵێ لە مەهاباد گۆڕانكاری بەسەر كرێی تاكسی نەهاتبوو و ئەو هەنگاوەشیان بۆ ئەوەیە كرێی تاكسی لە مەهابادیش هاوسەنگ بێت لەگەڵ شارەكانی تر.

بەگوتەی ئەو بەرپرسەی گواستنەوە، نرخی نەفەر بۆ هێڵەكانی تاكسی هەزار تمەن دیاری كراوە. ئاژانسەكانی تاكسی سێ هەزار و 800 تمەن و تاكسی تەلەفۆنی 133 بە پێنج هەزار تمەن، ئەو تاكسییانەش خەڵك بۆ هۆڵەكانی دەوروبەری شار دەگوازنەوە بۆ سێ هەزار 800 تمەن زیاد كراوە.

بەگوێرەی ئیرنا، زیادكردنی نرخی كرێی تاكسی لە شارەكە لەمڕۆ سێشەم 14ی تەمووزەوە جێبەجێ دەكرێت و بڕیاریشە لە داهاتوودا دیسان پێداچوونەوە بەسەر كرێی تاكسیدا بكرێت.

ژمارەی دانیشتووانی مەهاباد سەرووی 168 هەزار كەسە
مەهاباد كە ژمارەی دانیشتووانی سەرووی 168 هەزار كەسە خاوەنی 158 تاكسی هێڵەكانی ناوخۆی شار، 505 تاكسی گەشتیاری و 915 تاكسی تەلەفۆنییە.



وشە - سلێمان تاشان