ڕێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، تا ئێسته‌یش به ملیۆنان هاووڵاتی عێراق ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان و له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن و زۆرترین ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه كه زۆرینه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و ژیانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
تیتیانا بیلیبینكو ڕێكخه‌ری كاروباره‌كانی ڕێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور ئاشكرای كرد، له‌و كه‌مپانه‌ی كه پزیشكانی بێ‌سنوور چالاكیان هه‌یه و چاودێری دۆخی ته‌ندروستی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، قه‌ره‌بالغییه‌كی زۆر بوونی هه‌یه و ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی ڕه‌چاو ناكرێن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه مه‌ترسی تووشبوونی ئاواره‌كان زۆر زیاتر بێ له خه‌ڵكی تری نیشته‌جێی عێراق.
زۆرترین مه‌ترسی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه
زیاتر گوتی، خه‌ڵكه‌كه هیچ چاره‌سه‌رێكیان نییه، چونكه خێوه‌ته‌كان له نزیكی یه‌كترن و به‌شێك له كه‌مپه‌كانیش زۆربه‌ی شوێنه‌كانی خۆپاككردنه‌وه‌یان هاوبه‌شه، جیا له‌وه‌یش هاووڵاتییانی ناو كه‌مپه‌كان ڕۆژانه ده‌چنه ده‌ره‌وه به دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌كی دارایی بۆ خێزانه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه، بۆیه كاتێك كه‌سێك له ده‌ره‌وه تووشی ڤایرۆسه‌كه ببێ و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو كه‌مپه‌كه ئه‌وا زۆر به‌خێرایی پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ین و مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی
بیلیبینكۆ گوتی، چه‌ند حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له نێو كه‌مپه‌كان تۆماركراوه، به‌ڵام هه‌ر زوو خراونه‌ته‌وه كه‌ره‌نتین و شوێنیان گوێزراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له ترسی تووشبوون به كۆرۆنا به‌شێك له خێزانه ئاواره‌كان ڕه‌زامه‌ندیان پێشان داوه كه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و كه‌مپه‌كان جێ بهێڵن، كه ئه‌م جموجۆڵه‌یش له‌وكاته‌دا به جۆرێك له جۆره‌كان مه‌ترسی تووشبوونیان به په‌تاكه زیاد ده‌كات.